dwarozh

بۆ زێدان پۆگبای دەوێت؟

بۆچوون / بیروڕا :: 30/07/2016

لە ئێستادا پێمان وایە تیپی یانەی ڕیاڵ مەدرید، كێشەی لە هێڵی ناوەڕاستدا نیە، بەڵام ڕاهێنەری تیپەكە، جەخت لەو دەكاتەوە كە پێویستیان بە ئەستێرەكی چەشنی (پۆل پۆگبا)یە، وەكو یاریزانی یاریدەدەر و جێگرەوە بۆ ئەو بنكەیە، بە تایبەتی سەرجەمی یانەكانی كیشوەری ئەوروپا، جگە لەوەی پشت بە یاریكردن لە ناوەوە دەبەستن، لە هەمانكاتدا زۆرترین یاریش لە لاكانەوە بۆسەر تیپی دژ ئەنجام دەدەن.
یانەی ڕیاڵ مەدرید، یاریزانی نموونەی ئیسكۆی هەیە، بەڵام ئەو بە بەردەوامی تۆپ لەلای خۆی دەهێڵێتەوە و نمایشی پێوە دەكات، دواتر دەیگۆرێت بۆ هێرشی سێ‌ یەكی هێڵی پێشەوە، هەروەها خامیس ڕۆدریگز، ڕاستە لە سەنتەری یاریكردن دەمێنێتەوە، بەڵام ئەویش كەمترین یارمەتی ئەوانەی نووك دەدات، كە زیاتر وەكو یاریزانی بەردەم خۆی نمایش دەكات، ئەگەر باسی كۆڤاسیچ، بكەین ئەویش توانای نیە بۆ ماوەیەكی زۆر لە یارییەكاندا بمێنێتەوە.
هەردوو یاریزان (كرۆس و مۆدریج) لە خولی ئیسپانی و یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا، خراپترین ئاستیان لە ڕووی هونەری و هاریكاری یاریزانەكانی پێشەوە پێشانداوە، هەرچەندە ئەو دوو یاریزانە بەشێوەیەكی گەورە لە دائیرەی نیوە یاریگای خۆیاندا زۆرترین بچڕاندن و داخستنی ڕووبەر بەڕووی تیپی دژدا ئەنجامدەدەن، بەڵام هەرگیز ناتوانن هەماهەنگی لەگەڵ یاریزانەكانی دڵی پێشەوە بكەن.
قسەی من، لەسەر زێدانە، كە هەمیشە جەخت لەوە دەكاتەوە ئیداری تیپەكەی جێگرەوەیەكی نایابی بۆ ناوەندی یاریگا، بۆ بگوازنەوە، كە خواستی ئەویش تەنیا (پۆل پۆگبا)یە، كە ئەو یاریزانە لە پشتی یاریزانەكانی هێڵی پێشەوە یاری دەكات، هەروەها توانایەكی باشیشی لە گەڕاندنەوە بۆ بەگریكردن و دروستكردنی یاری و گۆڵكردن هەیە. زیزۆ، دەیەوێت ستارێكی چەشنی ناوبراو بخاتە سەر حساباتی ئەم وەرزەی، بە تایبەتی ئەو لەبەر یەك نووختەی گرنگ پۆگبای دەوێت، كاتێك ئەو یاریزانە لە بچڕاندنی تۆپەكان و یاریكردن لە لاكان و گلدانەوەی لە ناوچەی سزای تیپی دژ نایابترین یاریزانی گۆڕەپانەكانی كیشوەری ئەوروپایە، لە كاتێكدا یانەی میرەنگی، چەندین وەرزە نەیتوانیوە یاریزانێكی هەبێت زیاد لە ڕۆڵێك بگێڕێت، هەروەها وەرزی پێشویش هیچ كام لە وانەی سەنتەری یاری توانای یاریكردنیان نەبوو لە لا باڵەكان، بۆیە زێدان، بەدوای جێگرەوەی باشی ناوەندی یاری تیپەكەیەوەیەتی، نەك بێ‌ بایەخكردنی ئەوانەی لەوێدا ڕۆڵ دەبینن.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure