dwarozh

وشیاری بینەری وەرزشی كوردستان لە چ ئاستێكدایە !!!!

بۆچوون / بیروڕا :: 08/05/2016





ڕاستەوخۆ و بێ پێشەكی و ڕوونكردنەوە دەست پێدەكەم ، وشیاری وەرزشی لەكوردستان لەنزمترین ئاستدایە زۆر بەداخەوە ڕۆژنامەنووسی وەرزشی بەگشتی ڕاگەیاندنكاران بەتایبەت بەرپرسی یەكەمن لە دروستبوونی ئەم دۆخە بەشێكی دیكەش دەگەرێتەوە بۆ خوودی بینەرخۆی ، گەشەكردنی تەكنەلۆژیا بەگشتی كاری ڕۆژنامەنووسانی تەواو قورسكردووە چوونكە بینەر ئاسانتر هەواڵ و بابەتە وەرزشیەكانی دەگاتە دەست هۆكاری بەركەوتن لە نێوان  ڕۆژنامەنووس و بینەر لێرەوە سەرچاوە دەگرێت ئەوەی قۆغەكەی زیاتر بەرەو هەڵدێر دەبات خوودی ڕۆژنامەنووسانن بەداخەوە هێندەی خەریكی یەكترن بۆ كۆمەڵێك بابەتی تەواو لاوەكی یان كێبڕكێی ناتەندروستانە باڵانسی هۆشیاری بینەر زیاتر سفر دەكاتەوە خاڵێكی دیكە نەخوێندنەوەی بەردەوامی ڕاگەیاندنكاران و ڕۆژنامەنووسە ئەمەش دەبێتە هۆی دواكەوتن لەڕووداو و بابەتە گەرمەكانی ڕۆژ بۆیە بەناچاری ڕۆژنامەنووس لەكاتی چاوپێكەونەكاندا بەكۆمەڵێك لایەنی دیكە پڕۆگرام یان چاوپێكەونەكە پڕ دەكاتەوە بەزمانێكی نا وەرزشی نا زانستی قسە دەكات ئاگادار نییە گەورەترین كاریگەری خراپ جێدەهێڵێت بۆ بینەر چوونكە ڕۆژنامەنووس یان میدیاكار بەچ شێوازێك گفتو گۆ بكات بەو شێوازە وێنا دەكرێت لای بینەر. 

تێكەڵكردنی پیشەكان كارەكەی تەواو خراپتر كردووە بۆ نموونە ڕۆژنامەنووس یان میدیاكار زۆر گرنگە بزانێت چۆن و چ بابەتێك دەنوسێت هاوكات ئەو گۆشەیەش هەڵبژێرێت كە حەزی پێدەكات توانای هەیە زیاتر خزمەت بكات بابەتەكان زیاتر بەزانستی بنێرێت بۆنموونە گرنگە ڕۆژنامەنووس بزانێت لە چ بوارێك دەنوسێت  بابەتەكانی ” شیكاری  _ زانیاری وەڕزشی _ مێژووی وەڕزشی ” ئەم ڕەگەزانە لە تۆپی پێدا هێندەی دووری ئەرز و ئاسمان جیاوازن ناكرێت لە ڕەگەزێكیاندا سەركەوتوو بوویت پەل بهاویژێت بۆ ڕەگەزێكی دیكە كاتێك چاوپێكەوتن دەكەیت یان دەنوسێت مەرجە بزانیت چۆن دەنوسیت كاتێك ئاماژە بۆ شیكاری یاخوود زانستی وەرزشی پێویستە ڕەنگدانەوەی تەواوی هەبێت لەگەڵ ئامانجەكەدا ، لێرەدا ئیتر كاری بینەر دەست پێدەكات كاتێك چاوپێكەوتنێك دەبینیت یان وتارێك دەخوێنێتەوە زۆر گرنگە بزانیت ماشێتی بابەتەكە یەكسانە بەناوەڕۆك گەر هەر میدیاكارێك یاخود ڕۆژنامەنووسێكت بینی مانشێت و ناوەڕۆكی لێك جیاوازە بیكەرە ناو بازنەیەكی سوور لەئەگەری دووبارە  و سێ بارە بوونەوە ئیتر نەبینەر نەخوێنەری بە چوونكە تەنها تووشی لێڵاندت دەكات زۆر نەشیاوە بابەتێك هەبێت دەربارەی شیكاری كەچی زیاتر باسی مێژووی وەڕزشی بكات ، یەكێكی تر لەكێشە زۆر دیار و باوەكانی ڕۆژنامەنووس یان میدیاكار ڕازیكردنی دڵی بینەرە یا خوێنەرە پێدەچێت زۆرینە تێبینی ئەوەمانكردبێت ڕۆژنامەنووس و میدیاكار لە سۆنگەی هەست و سۆزەوە هەڵسەنگاندن دەكات ئەمەش بەپلەی یەكەم دەگەڕێتەوە بۆ ڕازیكردنی دڵی بینەر كار و پیشەی ڕاگەیاندن دەخاتە دۆخێكی دیكەوە هاوكات بەركەوتنی ڕۆژنامەنووسان زیاتر تووندتر دەكات لەم بارەشدا بینەر زیاتر بابەتەكان تێكەڵ دەكات بەئاسانی بابەتەكان هەزم ناكات .


ململانێ نا تەندروستەكانی ڕۆژنامەنووس یان میدیاكار تەواو كێشەكەی قووڵتر كردووە چوونكە بەشی هەرە زۆر ڕۆژنامەنووس یان میدیاكار تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان وەك مینبەر بەكاردەهێنن لەكاتێكدا لەئیتكی ڕۆژنامەگەریدا تۆڕەكۆمەڵاتیەكان وەك سەرچاوەی باوەڕ پێكراو هەژمار ناكرێت بۆیە زۆر گرنگە ڕۆژنامەنووس ڕووبەڕوو هەوڵی چارەسەركردنی خاڵە ناكۆكەكان بن نەك لەڕێگای تۆڕەكۆمەڵاتیەكان تەشیر و ڕەخنە و وتەی نەشیاو ئاڕاستەی یەكدی بكەین لەكاتێدا هیچ سوودێكی نییە جگە لەزیان گەیاندن بەیەكتر ، کەناڵەكانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەكان زۆرترین قورسییان دەكەوێتە سەرشان بەڵام بەداخەوە ئەوەی جێگای سەرنجە کەناڵەكانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەكان، گرنگ نییە بەلایەنەوە كێ گەورە دەكەن یاخوود  كۆمەڵێك ڕێكار و سنوداری بكات بۆ نموونە كەسێك زیاد لەپێویست گرنگی پێدەدەن ڕاستەوخۆ گەورە دەبێت چونكە تیڤی و ڕۆژنامەكان هێندە خەمی پڕكردنەوەی كاتەكەیەتی نیو هێندە خەمی بەبابەتیكردن و زانستی نییە  دۆخەكەی كەئێستا هەیە وەك خۆی بەردەوام بەهەڵە دەڕوات 


خودی بینەر كۆمەڵێك بەرپرسیارێتی دەكەوێتە سەرشان یەكێك دیارترین كێشەی بینەر بڕیاردانە لەهزر و ئەندێشەی خۆیەوە بۆ نموونە ڕۆژنامەنووس یان میدیاكار بابەتێك دەنوسێت بێ ئەوەی ڕوونكردنەوە ببیستێت دەكەوێتە هەڵسەنگاندنی بابەتەكە ئەوەی جێگای داخە زۆرێك لەبینەر لەڕووی نەشارەزای قسە لەسەر بابەتەكان دەكات یاخود  بیرنەكردنەوە لەكاتی خوێندنەوە یان بینین تێبینی بكەن یەك داڕشتن قسە دەنوسیت یان وتارێك دەنوسیت دەربارەی بابەتێك لە كۆتایدا پرسیارێك یاخود سەرنجێك باس دەكات وەك ئەوەی گوێزی بۆ ببژێرێت هەرچەندە بینەریشمان هەیە هێندەی ڕۆژنامەنووس یان میدیاكار زانیاری بەهێز و دروستی لایە بەڵام بەداخەوە زۆر كەمن لەكۆتایی ئەم بابەتەدا هیوادارم تێکڕای ڕۆژنامەنووس و میدیاكار و بینەر هەماهەنگی بەهێز دروست بكەن بۆ زیاتر بڵاوكردنەوەی ووشیاری وەرزشی لەنێوان هەموو لایەكماندا چوونكە بێ هیچ دوو دڵییەك زۆر دواكەوتووین پێویستە هەر زوو هەڵوێستەی جدی لەسەر ئەم دیاردەیە بكەین بۆ ئەوەی لە ڕۆحی وەرزش تێبگەین كە تەنها وەرگرتنی خۆشیە ......

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure