dwarozh

چارەسەرییەک بۆ لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستان بکەن

بۆچوون / بیروڕا :: 07/05/2016

 

لیژنەی ئۆلۆمپی لەھەر وولات و ناوچەیەک و ھەرێمێک بوونی ھەبێت پێگە و شوێن و قسەی خۆی ھەیە و وەک مەرجەع لەوەرزش قسەکەرە و کاری خۆی دەکات و شوێن کەوتوانیشی پابەندی بریارو راسپاردەکانیەتی .

لەم ھەرێمەی ئێمەش خاوەن لیژنەی ئۆلۆمپین ستافێک سەرپەرشتیار و راپەراندنی کارەکانیەتی  کاری باش کرا لەماوەی رابردوو ٣٠ یەکێتی وەرزشی لەژێر رێنمایی ئۆلۆمپی کاری خۆی کردووە و ئەمیش جێ بەجێ کاری کارەکانی ئەم یەکێتیانە بووە لەدابین کردنی خەرجی بۆیان وە پێدانی رێنمایی تا بەسەر کەوتوویی کارەکانی بروات .  شەری داعش و قەیرانی دارایی کەبەرۆکی ھەرێمی گرت و رووبەرووی ئێمە بوویەوە کوڕانی نیشتیمان رووبەرووی تاریک پەرستانی داعش بوونەوە پێشمەرگە ئەو ھێزە بوو کە لەسەر ئاستی جیھان ناوی دەھێندرێت تێک شکێنەری داعش و نەیان ھێشت خەون و پلان و بەرنامەی داعش کەئەو ھێزە داینابوو نیەتی وابوو بێتە ناو خاکی کوردان ئەمە بووە مەحال بۆیان کوردان رووبەرووی ئەم ھێزە بوونەوە و تێک شکێندران خالێکی تر تا دەگەمە مەبەست قەیرانی دارایی کەبەرۆکی ھەرێمەکەمانی گرتووە.

لێرە ئەوەی مەبەستمە وەرزش پرسێکە ناکرێت ھەروا بەفەرامۆشی بھێلدرێتەوە بەدابینکردنی بوودجەیەکی کەمیش بێت ئۆلۆمپی کوردستان کارا بکرێتەوە چونکە بەتەنیا  ئەنجامدانی خولەکانی تۆپی پێ بەس نیە ٢٩ یەکێتیە وەرزشیەکەی تریش لەچاوەروانی پالەوانێتی و خول دان ناکرێت ئاوا لەچاوەروانی دابین تا بەرەو باشتر بوون برۆین , بەدابینکردنی خەرجیەکی کەمتر لەچاو سالانی پێشوو کەدەدرا بەئۆلۆمپی تا چالاکیەکانی پێ بەرێوەببات دەتوانرێت درێژە بەکاروانەکەی بدات لیژنەی ئۆلۆمپی و سەرجەم یەکێتیە وەرزشیەکان پالەوانێتی و چالاکیان ھەبێت دەیان وەرزشوان لەچاوەروان و تامەزۆریی خول و پالەوانێتین کەبەشداربن تێیدا .

داوا لەسەرۆکایەتی حکوومەت دەکەم لیژنەیەک پێک بھێنێت چارەسەرییەک بدۆزێتەوە چیتر بەدەیان گەنج بێ چالاکی نەبن و خولیا و تاقەی خۆیان لەپالەوانێتیەکاندا بەکاربێنن ئەم کارانەش تەنیا بەپێدانی بوودجەی لیژنەی ئۆلۆمپیە تەنیا خەرجی پالەوانێتیەکان بکرێت بەسە ئەمیش ئەگەر جێ بەجێ بکرێت برە پارەیەکی زۆر نابێت و نابێتە بارگرانی بەسەر حکوومەت بەلکو سود مەندیەکی تێدایە دەیان گەنجی نیشتیمان پێ وەی سەرقال دەبن و خولیاکانی خۆیان تێیدا تاقی دەکەنەوە و لەرکابەری دادەبن لەپێناو بەپالەوانی بوون ئەمەش بووەتە خالێک کوردان لەزۆربەی یاریەکان نوێنەرایەتی ھەلبژاردەی عێراق دەکەن لەسەر ئاستی ناوچەکە و ئاسیا و پالەوانێتیەکانی تر ئەنجامەکان دلخۆش کەرن بۆیە ئەم چرایە مەکوژێنەوە چیتر ئۆلۆمپی کارا بکەنەوە ھیوادارم راگەیاندنەکان ئەم پرسە زیاتر بوروژێنن کەپرسێکی رۆژە و لەخزمەتی وەرزشوانان دایە ..........

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure