dwarozh

کاتێک بە هەڵە لەوەرزش دەگەین!

بۆچوون / بیروڕا :: 03/05/2016



بەداخەوە ناچارم ئەم ناونیشانە هەڵبژێرم،سەرەتا لەخۆم دەست پێدەکەم، ئێستاش وەرزش لای ئێمە بالە وباسکە وتۆپی پێییە،تۆپی پێش ریال وبەرشە،یان رکابەری ناوەرزشی،رق و توڕەبوون و تەنها بردنەوە ئامانجمانە،خۆشەویستی و یەکریزی و گیانی وەرزشی و لەش ساغی کە هەمووی پەیامی وەرزشی لەبیرخۆمان بردۆتەوە،ئەوە راستییەکە هەمومان دەیزانین وهەمووشمان خۆمانی لێ بێدەنگ کردووە.


دەوەرن بەیەکەوە گوێ بیتسی چیرۆکێکی وەرزشی واقع ئامێزتان بۆ باس بکەم،ئینجا دەزانن وەرزش چەند خۆش و بێ کێشەو دڵفراوانی و  خۆشەویستی و تەندروستی و ئاشتییە،لەهەفتەی رابردوو کاتژمێر(5)ی بەیانی لەگەڵ یاریزانی شاخەوانیەکان بە کۆستەر بەرێکەوتین بەدەم گۆرانی وقسە وبەسەرهاتی خۆش و گالتەوگەپ و گیانی وەرزشی چووین بۆ شاخێک لەشاخە بەرزەکانی کوردستان،یاریزانەکان وویستیان سەرکەوتنی شاخ بوو،بەڵام من ئامادەکردنی راپۆرتێکی چیرۆک ئامێز بووم کە ئێستا بۆتانی دەگێڕمەوە.
لەگەڵ رێکخراوی کەژوان بۆ شاخەوانی ئەو بەرەبەیانیە هەوایێکی ساف وبێ گەرد،دیمەنەکانی کوردستان شێوەی خەون وخەیاڵ بوو،چیاکان یەک لەیەکی تر بەرزتربوو،رەنگی سەوز وگولاڵە سوورە وحاجیلەی زەرد وسپی و گولی وەنەوشەشی وپەمبە دیمەنی گەشتەکەی پڕ جوانی وسیحر کردبوو، ژن وپیاو پیر وگەنج وبێ پلە وپایەو خۆ بەشتزان،ئەوانە وهەموومان و  منیش ئەو کاتە تەنها واقم ووڕمابوو،ئەمە گەشتی یاریزانانی رێکخراوی کەژوانی شاخاوی بوو،من ئەو کات هەستم دەکرد لەگەڵ خانەوادەی خۆم گەشتم کردووە.


گەیشتینە شوێنی مەبەست ،ئینجا نۆرەی سەرکەوتنی شاخە بەرزەکانی کوردستان دەستی پێکرد،منیش یەکەم ئەزموونم بوو لەگەڵیان،ئەوەش بۆمن وانەیەکی گرنگ وجوان بوو،ئینجا رابەربەرووی گرووپەکە دەستی پێکرد بەسەرکەوتنی شاخەکان،یاریزانەکانیش لەدواوەی چونکە دەبێت هەنگاوەکانی رۆیشتنت هەژماربکەی کە دەگەڕێیەوە،چونکە هاتنە خوارەوە لەسەر شاخ زەحمەت ترە لەسەرکەوتنی لەبەر خزین وقاچ رۆیشتنت،بۆیە دەبێت لەکاتی هاتنە خوارەوەت قاچەکانت بەباشی لەناخی زەوی بچەقێنی بۆ ئەوەی خلیسک نەبەی وبەربیتەوە.


هەر کاتی بەسەر شاخ دەکەوتین مامەیەکی ریش سپیم هێتامە ئاخاوتن،ئەو دەردە دڵی خۆی بۆ دەکردم و منیش زوومی کامیراکام روو لەو کرد وتی:زۆربەی شاخەکانی کوردستان بەپێ بریوە،بەڵام بۆ وەرزش نا،بەڵکو هەڵاتن لەدەست رژیمَی زەبرو ستەم،بۆیە هاتم بۆ سەرکەوتنی شاخەکان بۆ چەند هۆکارێک،بیری گەنجیەتی وهاورێکانم دەکەم،حەز دەکەم بگەڕێمەوە وەکو لاوێک خۆشی لە ژیان وەربگرم،نامەووێت لەشاخەکانی کوردستان دابڕێم.


چەند ئازیزێکی ترم دواند:ئەوان پێیان وابوو،ئەم وەرزشە لە جەنجاڵی وناخۆشی وژینگە پیس بوونی شار و ژاوە ژاوی ناو شار دەربازمان بووە،ئەمە کارێکە پێوویستە هەفتەی جارێک هەموومان بەسەر شاخەکانی کوردستان بکەوین،لەئایندەدا ناسینی جوگرافیای وڵاتەکەت زۆر گرنگە،هەندێک پێیان وابوو ئێمە نەخۆشی خواردنی قووتوکراو و دەرمانی رۆژانەین ،شاخەکانی کوردستان و وەرزش  ئاوێتەی رۆحن،ژیانن، تەندروستین،بۆیە گرنگە هەموومان بەیەکەوە بتوانین وەرزشمان خۆش بوێت،بەتایبەتی وەرزشی سەرکەوتنی شاخەکان،لەم رێگایەش لەگفتوگۆیەکی گەرم بووین،سەیری کاتژمێرم کرد کات درەنگ بوو،بۆیە رابەرکەمان بڕیاریدا خۆمان ئامادەبکەین دەگەرێینەوە بۆ خەم و ناخۆشی و حەسرەت ،دەگەرێینەوە بۆ شار.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure