بەوێنە: تاکە کورد لە مێژووی زۆرانبازی ئازاد بناسە

ناوخۆیی :: 12/11/2016‌ :: 1076‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دوارۆژ: ئاری عەبدوڵا
نمایشەکانی زۆرانبازی سەربەست وەک یەکێک لە پڕبینەرترین یارییە وەرزشییەکان، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان گرنگی پێنادرێت و نامۆیە هەوادارانی ئەو وەرزشە تەنها لە شاشەی تیڤییەکانەوە بینەرن و ئەستێرە ناودارەکانی جیهان دەناسن لە نمونەی ( جۆن سینا، برۆک لێزنەر، زە رۆک، ئەندەر تەیکەر، رێندی ئۆرتن، رۆمان رینز و ئەوانەی دیکە) بەڵام تا ئێستا رەنگە نەتزانیبێت کورد خاوەنی زۆرانبازێکی سەربەرستە.

ئارام ساڵحی تەمەن ٣٤ ساڵ کە بە ئارام میر ناسراوە، یەکێکە لەو یاریزانە دەگمەنانەی کە لە هەرێمی کوردستان ئەو وەرزشەی هەڵبژاردووەو وەکو یاریزانێکی پیشەگەر لەسەر ئاستی جیهان دەرکەوتووە، تا ئێستا چەندین پشتێنی لە پاڵەوانێتی KWF بەدەستهێناوە. لەسەرەتایی یاریکردنیدا، نازناوی ئارام پڵنگی ئازا 'Brave Tiger' بوو، بەڵام دواتر نازناوی خۆی گۆڕی بۆ  AramMir و ئێستا بەو ناوە بەشداری پاڵەوانێتییەکان دەکات
 ئارام لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ دوارۆژ دەڵێت لە ساڵی ٢٠١٢-وە دەستی بە زۆرنبازی ئازادکردووەو لەسەرەتاوە بۆ ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ زۆرنبازی بەناوبانگی جیهانی 'TNT Greg'ی ئوستورالی ڕاهێنانی کردووەو هەفتەیەکیش لەشاری مۆسکۆ مەشق و ڕاهێنانی کردووە تا بووە بە یاریزانێکی پیشەگر.
٢٠١٤-دا لە پاڵەوانێتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە ئوردن ئەنجامدرا، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوان، هەر لە ساڵی ٢٠١٤-دا و ئەمجارە لە پاڵەوانێتی "پشتێنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە یاریی کۆتاییدا لە پاڵەوانی ئوستورالی "بێلۆس"ی بردەوەو پشتێنەکەی بەدەستهێنا.
ئارام کە خەڵی شاری هەولێرە، جگە لەوەی بۆ خۆی یاریزانێکی پیشەگرە، سەرپەرشتی دوو ئەکادیمیای ڕاهێنانکردنی زۆرنبازی لە هەردوو وڵاتی تایلەند و ئوردن دەکات و ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی مانگی داهاتوو لە وڵاتی تایلەند بەشداری پاڵەوانێتی WrestleStar 3جیهانی دەکات.
ئارام دەیەوێت ئەو یارییە بهێنێتە کوردستانیشەوە و ئەوەشی خستەڕوو لە رێگەی کردنەوەی قوتابخانەی تایبەت بە یاری زۆرانبازی سەربەست لە شاری هەولێر بناغەیەک بۆ ئەم یاریە دادەنێت چونکە بە گووتەی ئەو ئەم وەرزشە لە کوردستان هەواداری زۆری هەیە بەڵام هیچ ناوەندێکی ئەکادیمی بوونی نییە تا بەهرە و تواناکانیان لێ بەرەوپێش ببەن و لە داهاتوو ببنە زۆرانبازی جیهانی.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure