بەڤیدیۆ:ئەیسی میلان گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 262‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە جامی ئیتاڵیا یانەی ئەیسی میلان لە کاتی زیادکراودا، توانی پلیتێکی قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە ببڕێت، ئەمەش پاش بردنەوەی لە یانەی  تۆرینۆ .


هەردو یانە بە درێژایی ٩٠ خولەک ٢-٢ یەکسانبوون، کە دوو گۆڵی یانەی تۆرینۆ یاریزان"بێرمەر لە خولەکەکانی ٣٤ و ٧١ تۆماری کردو دوو گۆڵی ئەیسی میلان بۆناڤینتۆراو هاکان، لە خولەکەکانی ١٢ و ٩٠تۆماریان کرد.

دواتر لە کاتی زیادکراودا ئەیسی میلان توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی  ١٠٦  و ١١١ لە لایەن هاکان و ئیبراهیمۆڤیچ بکات و یاریەکە ٤-٢ بباتەوەو بۆ قۆناغی پێش کۆتایی سەربکەوێت.
لەم قۆناغە میلان رووبەڕووی یۆڤانتۆس دەبێتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure