نوور سەبری سكاڵا لە دژی یانەی نەجەف تۆمار دەكات

ناوخۆیی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 125‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، حسین کەرکوکی

 

نوور سەبری  گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق  سكاڵایەكی لە یەكێتی تۆپی پێ عێراق  لە دژی ئیدارەی  یانەی نەجەف پێشكەش كردووە، ئەمەش  بە هۆی پابەند نەبوونیان  بە بەڵێنەكانیان  بە دانەوەی  قیستی  یەكەمی گرێبەستی واژۆكراوی نیوانیان .

سەرچاوەیەك لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە لێدوانێكیدا وتی " رێكکەوتنێك  لە نێوان ئیدارەی یانەكە و نوور سەبری كراوە كە خۆی  لە دانەوەی قیستی  یەكەمی گرێبەستی نیوانیان لە ماوەیەكدا كە دوایین كاتی ئەمرۆ (سێ شەممە )یە ، لە ئەگەری نەدانی قیستەكە دەبێت ئیدارەی یانەكە دەستبەرداربوون بداتە ئەو گۆڵپارێزە "

هەروەها وتی " بەهۆی ئەوەی ئیدارەی یانەكە بەڵێنەكەیان  جێبەجێ نەكردووە ، نوور سەبری  داوای لە ئیدارەی یانەكە دەكات دەستبەرداربوونی پێببەخشن و واژووكردن لەگەڵ تیپێكی تر پێش تەواوبوونی وادەی گواستنەوەی یاریزانان لە هەفتەی داهاتوو "

پێشتر نوور سەبری هەڕەشەی تۆماركردنی سكاڵای لە دادگا لە دژی ئیدارەی یانەی نەجەف  كردبوو بەهۆی پابەند نەبوونیان بە دانەوەی قیستەكان سەرەڕای بەڵێنە دووبارە بووەكانیان .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure