لێدوانی زیدان پێش یاریەکەی زاراگۆزا

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 427‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

سبەی چوارشەممە لە جامی شای ئیسپانیا لە قۆناغی شانزە، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ریاڵ زاراگۆزاو یاریەکە لە کاتژمێر ١١:٠٠ ئەنجام دەدرێت،
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، زیدانی راهێنەری  یانەی ریاڵ مەدرید، تایبەت بە یاریەکە بەشداری کردو باسی لە یانەکەی و یاریەکەو یاریزانەکانی کرد.

زیدان لە کۆنگرەکە رایگەیاند" یاریەکە ئاڵۆز دەبێت، یانەی ریاڵ زاراگۆزا بە شێوەیەکی باش لە خولی پلە دووەکان یاری دەکەن و ئەوان تیپێکی مێژووین،  ئێمە بە توانایی  یاریزانەکانیان دەزانین ،  بەڵام بەنسبەت ئێمەوە، کاتێک تۆ لۆگۆی ریاڵ مەدرید دەپۆشیت، دەتەوێت باشترین ئاست پێشکەش بکەیت،سبەی ئێمە لە جام یاری دەکەین،یاریزانەکان ئامادەن بۆ پێشکەشکردنی هەموو شتێک لە زەوی یاریگا.
لەسەر یاریزانەکانی وتی" با بزانین سبەی بەیڵ بەشداری دەکات یان نا، هەموو یاریزانەکان دەیانەوێت بەشداری بکەن ، هازاردیش دەستی بە راهێنانەکان کردووەتەوە لەسەر چیمەنی یاریگا، بەڵام ئەو نەگەڕاوەتەوە بۆ راهێنانی بە کۆمەڵ،کاسێمرۆش یاریزانێکی گرنگە بە نسبەت ئێمەوە،بەڵام ماریانۆ دیاز بەشداری یاریەکەی سبەی ناکات و مەترسی لەسەر دوورست ناکەین و ئەو توشی ئازار بووە .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure