لە یاری میلان و تۆرینۆ خولەكێكی بێ دەنگ بۆ رێز لێنان لە كۆبی براینت

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 158‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

پێگەی "گۆڵ" ئیتاڵی راگەیاند "یانەی میلان رێكکەوتووە لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی ئێتاڵیا  لە سەر وەستانی خولەكێك بە بێ دەنگی پێش دەستپێكردنی یاری تیپەكە لە بەرامبەر تۆرینۆ لە یاریگای سان سیرۆ، لە چارەكی كۆتایی جامی ئێتالیا وەكو رێزێك بۆ رۆحی ئەستێرەی  تۆپی باسكەی ئەمریكا كۆبی براینت كە رۆژی یەك شەممە لە كەوتنە خوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی   لە ولایەتی كالیفۆرنیا  گیانی لە دەستدا.

پێگەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا پەشیمان بووەوە لە بڕیارەكەی بە رێگریكردن لە وەستانی خولەكێكی بێ دەنگی پێش یارییەكە كە ئەمەش بووە هۆی وروژاندنی ناڕەزایەتی  لە پێگە كۆمەڵایەتیەكان .

پێگەكە وتیشی " یاریزانانی رۆسۆنێری هێمای ڕەش  لە سەر درێسەكانیان دادەنێن وەك پرسەیەك بۆ كۆبی براینت كە لە هاندەری میلان بوو .

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure