رۆدریگۆ گەیشتە بەرشەلۆنە

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 929‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


کەمێک پێش ئێستا رۆژنامەکانی نزیک لە یانەی ڤالنسیا، رێککەوتنی نێوانی یانەی ڤالنسیاو بەرشەلۆنەیان بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ مۆرینۆی ئیسپانی و هێرشبەری یانەی ڤالنسیا راگەیاند.

بە پێی زانیارییەکان، ئەو یاریزانە لە ئێستادا لە شاری بەرشەلۆنەیە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ئەژنۆی لە عیادەی  دکتۆر رامۆن کوجاتی پزیشکی بەرشەلۆنە و بەیانی ئەمڕۆش لەگەڵ یاریزانەکانی تری یانەکەی مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵی نەکردووە.

هەروەها رۆژنامەکانی ڤالنسیا دووپاتی دەکەنەوە ئەو یاریزانە کاتژمێرەکانی کۆتایی لە یانەی ڤالنسیا بە سەردەبات و هەردو یانەی بەرشەلۆنەو ڤالنسیا نزیکن لە رێککەوتن.

هەروەها ئێستا خۆرخی میندێزی بریکاری سیمیدۆش لە شاری بەرشەلۆنەیەو ئەو بریکارە دەیەوێت سیمیدۆ بخاتە گرێبەستی رۆدریگۆوە.

یانەی بەرشەلۆنە لەسەر داوای کیکی سیتینی راهێنەر دوای دوورکەوتنەوەی سوارێز بۆ چوار مانگ، بڕیاری گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێک دا، لە پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لەم مانگە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure