کیکی سیتین دانی بە هەڵەکە نا

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 830‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە کیکی سیتین، دان بەوەدا دەنێت کە  هەڵەی ئەو بووە لە یاری بەرامبەر بە یانەی ڤالنسیا دۆڕاوە.

 

سەرەڕای ئەوەی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاری ڤالنسیا بەشێک لە دۆڕانەکەی خستە ئەستۆی یاریزانەکانی و ئەوانیش نیگەران بوون لەو لێدوانانەی راهێنەرەکەیان، بەڵام ئەو راهێنەرە بە کەسە نزیکەکانی خۆی وتووە هەڵەی کردووە لە دانانی پلانەکانی لەو یاریەدا.

 

ئەمڕۆ رۆژنامەی سپۆرت لە هەواڵێکی تایبەتدا بڵاویکردووەتەوە، کیکی سیتین  هەستی بەوە کردووە ئەو بەرپرسیار بووە دژی ڤالنسیا لە خولی ئیسپانیا ٢-٠ دۆڕاون، ئەو راهێنەرە وای دەبینێت کە  تەکتیک و تاقیکردنەوەی  یاریزانەکانی و هەڵبژاردنیان لە هێڵی ناوەندا ، هۆکاری شکستەکە بووە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure