لیبرۆن جەیمس: میراتی كۆبی براینت لە بەرپرسیارێتی منە

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 244‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لیبرۆن جەیمس ئەستێرەی یانەی لۆس ئەنجلس لیكەرز  لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ( ئینستاگرام ) نامەیەكی كاریگەری بۆ ئەفسانەی تۆپی باسكەی ئەمریكا كۆبی براینت نوسیوە كە بەهۆی كەوتنە خوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی لەگەڵ كچەكەی وژمارەیەك یاریزانی باسكە رۆژی یەکشەممە گیانی لە دەستدا .

 لە نامەكەدا لیبرۆن جەیمس هاتووە "من ئامادە نیم ، بەڵام دەستی پێدەكەم ، لێرە دادەنیشم و هەوڵدەدەم شتێك بنووسم ، بەڵام لە هەر جارێكدا هەوڵدەدەم بنوسم ، دەست بە گریان دەكەم ، تەنها لە تۆ دەكەمەوە ، لە جیجی كچی براكەم ، ئەو برایەتیەی پێكەوە گرێی دەداین ! سەر لە بەیانی یەکشەممە پێش جیهێشتنم فیلادلفیا بۆ گەڕانەوە بۆ لۆس ئەنجلس گوێم لە پیتی دەنگت بوو ، بیرم لەوە نەكردەوە كە ئەم گفتوگۆیەی كە لە ماوەی ملیۆن ساڵدا ئەنجام دراوە ، دوایین گفتووگۆیە  ئەنجامی دەدەین ، من دڵتەنگ و دارۆخاوم !! پیاو من تۆم خۆشدەوێت براكەم ، دڵم لەگەڵ فانیسا و مناڵەكانە  ، بەڵێنت پێدەدەم كە بەردەوامبم و پارێزگاری لە میراتە كۆنەكەت  بكەم و لە بەرپرسیارێتی من ئەو كارە بخەمە سەر پشتم و پارێزگاری لە بەردەوامبوونی بكەم !!بە یارمەتیت هێزێكم لە ئاسمانەوە بدەرێ وچاودێریم بكە ، نامەوێت لەوە زیاتر هیچ بڵێم ، بەڵام ئەوە ناتوانم لە ئێستادا ، بەنیازی دیدار جارێكی تر براكەم " .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure