لە کۆتایی ئەم وەرزە زیدان یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1547‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، زیدانی فرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەی شاهانە جێدەهێڵێت.

 رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، هەرچەندە زیدان تا مانگی شەشی ساڵی ٢٠٢٢ گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، بەڵام لە ٣٠-٦- ٢٠٢٠ یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کێشە لە نێوان ئەو راهێنەرەو  سەرۆکی یانەکە پێرێز هەیە.

رۆژنامەکە دەڵێت" راهێنەرە فرەنسیەکە لە پێرێز تێ ناگات کە لە چەندین بۆنەدا لەگەڵ خۆسیە مۆرینیۆ نزیک  بووەتەوەو بەم دواییەش رەتیکردووەتەوە گرێبەست لەگەڵ پۆگبا بکات کە داواکاری پڕۆژە نوێیەکەی زیدانە.

لەکۆتایدا مۆندۆ نوسیویەتی" ئەمە دوو هۆکاری سەرەکین کە لەکۆتایدا ئەگەری ئەوەی هەیە پەیوەندی نێوان زیدان و ریاڵ مەدرید بڕوخێت و بە پلەی یەکەمیش زیدان بیر لەوە دەکاتەوە لە کۆتایی ئەم وەرزە کۆتایی بە گرێبەستەکەی بهێنێت لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure