هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 8574‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەرشەلۆنە

دواڕۆژ سپۆرت

 

سەرەڕای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو عوسمان دیمبلی ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشەلۆنە راهێنانی بە تۆپ کردو گەڕایەوە بۆ راهێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام ئەو یاریزانە هێشتا توانای گەڕانەوەی یاریکردنی نیەو راگەیاندنەکانی ئیسپانیا جارێکی تر دوورکەوتنەوەی لە یانەکە رادەگەیەنن.

رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، عوسمان دیمبلی ماوەی ١٥ رۆژی تری پێویستە تا لە پێکان باش ببێتەوەو بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن و یاریگاکان.

عوسمان دیمبلی لە یاری بەرامبەر بە یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە قۆناغی گروپەکان توشی پێکان بوو،تێیدا بەرشەلۆنە یاریەکەی ٣-١ بردەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە یانەی بەرشەلۆنە بە دۆخێکی قورس تێدەپەڕێت و لویس سوارێزیشی بۆ ٤ مانگ لە دەستداوەو ئێستادا یانەکە پاش دۆڕانی بە یانەی ڤالنسیا ٢-٠ لە خولی ئیسپانیا، دۆخی ژووری جلگۆڕینی باش نیە


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure