یاریزانێكی تێنسی سەر زەوی برازیلی بۆ هاتاهەتایی راگیرا

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 217‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت

 ئاژانسی  رۆیتەرز رایدەگەیەنێت كە یەكەی دەستپاكی تێنسی سەرزەوی جیهان راگرتنی یاریزانی برازیلی جواو سۆزای بۆ هەتا هەتایی راگەیاند و سزایدا بە بڕی 200 هەزار دۆلار پاش تاوانباركردنی بە دەستكاریكردنی ئەنجامی یارییەكان بۆ زیاتر لە جارێك و بە تۆمەتی گەندەڵی تر .

ئەو لێكۆڵێنەوانەی كە یەكەی دەستپاكی ئەنجامیدابوون گەیشتە ئەوەی كە سۆزای تەمەن 31 ساڵ چەندین پێشێلكاری لە نیوان ساڵانی 2015-2019 کردووەو بریتین لە دەستكاری و یاریكردن لە ئەنجامی یاریی فەرمی لە برازیل و مەكسیك و ئەمریكا و كۆماری چیك .
یەكەكە لە بەیاننامەیەكیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە " ئەو یاریزانە مافی نیە بە هیچ شێوەیەك ركابەری یاخود ئامادەی هیچ  رووداوێكی فەرمی بێت  كە دەزگاكانی سەرپەرشتیار لە سەر بەرێوەبردن یارییەكە  یاخود دانی پێدەنێت "
جێ باسە بەرزترین ریزبەندی كە سۆزا گەیشتووە پێی لە لیستی پۆلێنی نێو دەوڵەتی بۆ تاكی پیاوان لە مێژوویدا پلەی 69 كە لە ساڵی 2015 بوو ، لە بەرامبەردا باشترین ریزبەندییەكەی لە سەر جووت پلەی 70 بوو لە كانوونی دووەمی 2013بوو ".


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure