بارتی خەڵاتی باشترین كچە لاوی ئوسترالیای بەدەستهێنا

وەرزشەکانی دیکە :: 25/01/2020‌ :: 102‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئاشلی بارتی خەڵاتی باشترین كچە لاوی ئوسترالیای لە ساڵی 2019  بەدەستهێنا ،ئەمەش وەك رێزێك لە سەركەوتنی بۆ ریزبەندی  یەكەمی پۆلێنی تێنسی سەر زەوی جیهان و بردنەوەی پاڵەوانێتی كراوەی فرەنسا کە  یەكێكە لە چوار پاڵەوانیتیە گەورەكەی جیهان لە ساڵی پاردا .

بارتی  لە حوزیرانی ساڵی رابردوو بووە یەكەمین كچە یاریزانی تێنسی سەرزەوی ئوستراڵی لوتكەی پۆلێنی جیهان بۆ خانمان دەستەبەر بكات .
دانییلی رۆچی سەرۆكی ئەنجوومەنی رۆژی نیشتمانی لە ئوسترالیا وتی " بارتی پۆلێنكراوی یەكەمی جیهانە لە تێنس و وەرزشكارێكی پاڵەوانە و كچێكی لاوی دیارە و شانازی پێوە دەكەین "
بارتی بەشدار لە پاڵەوانێتی كراوەی ئوسترالیا دەكات کە ركابەرییەكانی لە ئێستادا بەرێوەدەچێت و رووبەرووی ئەلیسۆن ریسكی ئەمریكی دەبێتەوە  و لە ئەگەری بردنەوەی نازناوەکە دەبێتە یەكەم كچە یاریزانی ئوستراڵی  نازناوەكە لە وڵاتەكەی بەدەستبهێنێت لە ساڵی 1978ەوە .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure