راهێنەری بەرشەلۆنە هۆشداری دەدات

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 909‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت

كیكی سیتین راهێنەری یانەی بەرشرلۆنە پاش دۆڕاندن  لە بەرامبەر ڤالنسیا (0-2 ) قسەی كرد و دووپاتی كردەوە  كە تیپەكە پێویستی بە باشتركردنی بابەتی زۆر هەیە ، پێش بە سەرچوونی كات .

 راهێنەری پێشووی ریاڵ بیتس وتی :" لە گێمی یەكەم زۆر خراپ بووین و یارمەتیماندان بۆ هەرەشەكردن لەسەر گۆڵەكەمان بە دژە هێرشەكان "
وتیشی : لە گێمی دووەمدا كارەكان باشتر بوون و هەندێک دەرفەتمان دروستكرد بەڵام بەداخەوە گۆڵی دووەم كارەكانمانی ئاڵۆزتر كرد .

لە كۆتاییدا وتی " پێویستە كاربكەین  لە سەر باشتركردنی بابەتی زۆر لە سەر یاریگا و دەبێت گفتووگۆی ئەم دۆڕاندنە قورسە بكەین و گەڕانەوە بە زووترین كات بۆ ئەنجامە باشەكان "


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure