دوای بردنەوەکە سیلادسی راهێنەری ڤالنسیا چی وت

جیهان :: 25/01/2020‌ :: 744‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە یارییەکانی هەفتەی ٢١ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای میستایای تایبەت بە یانەی ڤالنسیا توشی یەکەم دۆڕان  لە ژێر دەستی سیتین هات و ٢-٠ بە یانەی ڤالنسیا دۆڕا.

 

راهێنەری یانەی ڤالنسا  سیلادس لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە قسەی دەرباری بردنەوەکە کردو رایگەیاند" هەست بە بەختەرەوەییەکی گەورە دەکەم، چونکە یاریەکەمان لە رکابەرێکی کەلە رەق بردووەتەوە ، لە سەرەتاوە ئێمە فشارمان بۆ پێشەوە کرد و یاریمان بە زیرەکی کرد، هەندێک جار گەڕاینەوە دواوە بەهۆی فشارەکانی یانەی بەرشەلۆنەوە، گێمی یەکەم تایبەت یاریمان کرد، دەمانتوانی گۆڵ بکەین.


وتیشی " توانیمان پارێزگاری لە شێوازی یاریکردنی خۆمان بکەین و سێ خاڵی یاریەکەمان بەدەستهێنا ، ئێمە دەمانزانی یانەی بەرشەلۆنە بەئەنجام لە دواوە بێت  زۆر دێتە پێشەوە،لەسەرمان بوو سود لە هێرشە هەڵگەڕاوەکان ببینین،ئێمە توانیمان بە بێ پارێخۆو رۆدریگۆ یاریەکە ببەینەوە.

لە کۆتایدا لەسەر چونی رۆدریگۆ مۆرینۆ بۆ بەرشەلۆنە وتی' ئەو ئێستا یاریزانی ڤالنسیایەو با ببینین بزانین لە داهاتوو چی روودەدات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure