کیکی سیتین هۆکاری دۆڕانەکەی روونکردەوەو ئاشكرای کرد

جیهان :: 25/01/2020‌ :: 1332‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە یارییەکانی هەفتەی ٢١ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای میستایای تایبەت بە یانەی ڤالنسیا توشی یەکەم دۆڕان هات، ئەمەش پاش ئەوەی کیکی سیتین بووە راهێنەری یانەکە.

دوای شکستەکە راهێنەری بەرشەلۆنە کیکی سیتین هۆکاری دۆڕانەکەی روونکردەوەو ئاشکرای کردو رایگەیاند" هیچ کەس ئەوەی خۆش نەدەویست ئەمڕۆ سەیری ئێمە بکات،هەندێک شت هەیە یاریزانەکان بە باشی لێی تێناگەن، ئێمە پێویستە باشتر بین،باشترین ئەنجام ئەوە بوو گێمی یەکەم بە بێ گۆڵ هاتینە دەرەوە، لە گێمی دووەم کەمێک باشبووین،  بەڵام ئەوە بەس نەبوو،ئێمە  تۆپەکانمان دەگوازتەوە بە بێ واتاو قوڵییەکانمان نەدەدۆزییەوە ،نەمانتوانی رێگای ناو گۆڵی تیپی رکابەر بدۆزینەوە.

دواتر وتی' وابزانم ئەمڕۆ ئێمە رووبەڕووی زەحمەتی بووینەوە،لە گێمی دووەم باشتر بووین، بەڵام ئەوە بەس نەبوو، یانەی ڤالنسیا شایەنی بردنەوە بوو، بەڵام ئێمە شتەکانمان بۆ ئەوان ئاسانتر کرد ، لە گێمی دووەم من قسەم بۆ یاریزانەکان کرد لەسەر شوێنیان لە یاریگا، ئێمە باشتر بووین و ڤالنسیامان گەڕاندەوە بۆ دواوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا  ئەوە ئاسانترە تا یاریزان تێبگات لەسەر تەختە پلانەکانی بۆ دابنرێت، بە بەراورد لە یاریگادا کە جێبەجێی دەکات، بۆیە ئێمە کار دەکەین تا هەڵەکانمان راست بکەینەوە، تەنها ئەوەمان ناوێت کۆنترۆڵی تۆپ بکەین بۆ تۆمارکردنی ژمارە، دەمانەوێت گۆڵیش تۆمار بکەین و تۆپیشمان لابێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure