بەڤیدیۆ:ڤالنسیا یەکەم دۆڕانی توشی بەرشەلۆنەی سیتین کرد

جیهان :: 25/01/2020‌ :: 350‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە یارییەکانی هەفتەی ٢١ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای میستایای تایبەت بە یانەی ڤالنسیا توشی یەکەم دۆڕان هات، ئەمەش پاش ئەوەی کیکی سیتین بووە راهێنەری یانەکە.

ڤالنسیا لە یاریگای خۆی یاری کردو لە گێمی یەکەم سەرەڕای ئەوەی لێدانی سزای لە دەستداو چەند مەترسییەکی لەسەر گۆڵی بەرشەلۆنە درووستکرد، ئەو گێمە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.


لە گێمی دووەم لە خولەکی ٤٨ ئەلبا گۆڵی پێشکەوتنی ڤالنسیای لە خۆیان کرد، ئەمەش وای لە یانەی بەرشەلۆنە کرد بە تەواوی کۆنترۆڵی تۆپ بکات و چەند مەترسیەک درووست بکات، بەڵام لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوو.
دواتر لە خولەکی ٧٧ لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا، ماکسی لۆپێز  گۆڵی دووەم و دڵنیایی بۆ یانەی ڤالنسیا کردو ئەنجامەکەی کردە دوو هێندە.
لە کۆتایدا یاریەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام  بە سوودی شەمشەمەکوێرەکان کۆتایی هات.


بەم شکستە بەرشەلۆنە ٤٣ خاڵی هەیەو لە ئەگەری بردنەوەی ریاڵ مەدرید لە ڤەلەد وەلید، ئەوا پلەی یەکەمی لە دەست دەدات.
یانەی ڤالنسیا بەم سێ خاڵە لە پلەی پێنجەم دێت بە کۆکردنەوەی ٣٤ خاڵ. 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure