یانەی زاخۆ کشایەوەو کاتی دەستپێکردنەوەی خولی عێراق دیاری کرا

ناوخۆیی :: 25/01/2020‌ :: 152‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت 

 

ئەمڕۆ لە شاری بەغداد لە کۆبوونەوەی لیژنەی کێبڕکێکان بڕیار لەسەر دەستپێکی خولی نایابی عێراق درایەوەو یانەی زاخۆش بەرەسمی بەشداری لە خولەکە ناکات.

لە لێدوانێکیدا عەلی جەباری سەرۆکی لیژنەی کێبڕکێکانی خولی عێراق رایگەیاند" ئەم وەرزە هیچ یانەیەک دانابەزێت و وەرزی داهاتوو خولەکە بە ٢٢ یانەوە دەستپێدەکات.

هەروەها وتی" خولەکە لە ٢٠-٢- ٢٠٢٠ دەستپێدەکاتەوەو  یانەکانی زاخۆو سەماوەو قاسم و دیوانیەو کەرخ بەرەسمی کشانەوەو بەشداری ناکەن و خولەکە بە بەشداری ١٥ یانە ئەنجام دەدرێت و بە سەر سێ کۆمەڵە دابەش دەکرێت و یانەکانی شوڕتەو جەویەو زەورا لەسەرووی کۆمەڵەکان دەبن کە هەر کۆمەڵەیەک ٥ یانە دەبێت بە شێوازی چون و هاتن  و تا ئێستاش کاتی شوێنی ئەنجامدانی یارییەکان بەهۆی خراپی دۆخی عێراق دیاری نەکراوەو لە دواتر دیاری دەکرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure