ئامارەکانی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان

ناوخۆیی :: 25/01/2020‌ :: 183‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا

یارییەکانی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان بە کۆتاهات کە یانەی سیروانی نوێ تازە میوانەکەی خولەکە، بووە پاڵەوانی قۆناغی یەکەم بە کۆکردنەوەی ٢٠ خاڵ و بە جیاوازی تەنها یەک خاڵ لەگەڵ رکابەرەکانی.

 دواڕۆژ سەرجەم داتا و ئامارەکان و لیستی گۆڵکارانی خولەکە بە ریزبەندی دەخاتەڕوو:

لە قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان (٧٨) یاری ئەنجامدران و (١٤٩ ) گۆڵ تۆمارکراوە.
یانەکانی (سیروانی نوێ و پێشمەرگەی هەولێر و نەورۆز ) خاوەنی زورترین بردنەەوەن کە (٥) بردنەوەیە.
هەردوو یانەی (شێروانە و پێشمەرگەی سلێمانی ) خاوەن کەمترین بردەوەن کە تەنها یەک بردنەوەیە.
هەردوو یانەی (دهۆک و برایەتی ) خاوەن زۆرترین یەکسان بوونن کە ( ۷ ) یەکسان بوونە لە کاتێکدا یانەکانی (پێشمەرگەی هەولێر و سۆران و نەورۆز و پێشمەرگەی سلێمانی ) خاوەن کەمترین یەکسان بوونن کە (٤) یەکسان بوونە.
یانەی پێشمەرگەی سلێمانی زۆرترین جار دۆڕاوە کە (۷) دۆڕان بووە و یانەکانی (سیروانی نوێ و دهۆک و برایەتی ) کەمترین جار دۆڕاون کە تەنها دوو یاری بووە.
یانەی ( نەورۆز ) زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ( ۱٦) گۆڵە و یانەی (پێشمەرگەی سلێمانی ) کەمترین گۆڵی تۆمارکردووە کە (٦) گوڵە.
هەر سێ یانەی (برایەتی و سوران و زاخۆ ) کەمترین گۆڵیان لێ تۆمارکراوە کە (۸) گوڵە و خاوەنی باشترین هێڵی بەرگرین.
هەردوو یانەی (هەولێر و پێشمەرگەی سلێمانی ) زورترین گوڵیان لێ تومار کراوە کە (۱٦) گوڵە و خراپترین هێڵی بەرگرییان هەیە.
ئەو یارییانەی کە زۆرترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە یاری نێوان ( زێرەڤانی و دەربەندیخان ) بە بردنەوەی زێرەڤانی بە ئەنجامی (٣-٢) گۆڵ هەروەها یاری نێوان (نەورۆز – هەندرێن) بە بردنەوەی نەورۆز بە هەمان ئەنجام.
(سەرهەنگ موحسن) گۆڵپارێزی یانەی برایەتی تاکە گوڵپارێزە کە (۷) یاری گوڵەکەی بەپاکی ڕاگرتووە.
لەسەرجەم یارییەکاندا (١٤٩)  گۆڵ تۆمارکراوە بە رێژەی نزیکەی دوو گۆڵ بۆ هەر یارییەک.

لیستی گۆڵکارانی قۆناغی یەکەمی خولەکە بەمشێوەیە:
١. میلاد نەجمی پیشەگەری یانەی سیروانی نوێ بە تۆمارکردنی ٧ گۆڵ.
٢ ـ هۆگر حسێن لە یانەی هەولێر ٦ گۆڵ
٣ ـ دیار عەلی لە یانەی نەورۆز  ٦ گۆڵ
٤ ـ چیا نازی لە یانەی دهۆک  ٤ گۆڵ
٥ ـ دانا عوسمان لە یانەی هەولێر ٤ گۆڵ


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure