کیکی سیتین یاریزانێکی یانەکەی شۆک دەکات

جیهان :: 25/01/2020‌ :: 912‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

کیکی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، یاریزانێكی یانەکەی شۆک دەکات و پێی رادەگەیەنێت پێویستم پێت نیە.


رادیۆی ئۆندا سێرۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە،  کیکی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بە کارلس پێرێزی هێرشبەری لاوی یانەکەی راگەیاندووە، لە گواستنەوەکانی زستانەی ئێستا بە شوێنی یانەیەکی نوێ بگەڕێ و لە پلانەکانی من نیت و هیچ خولەکێک دەرفەتی یاریکردنت پێ نادەم.


هەروەها راگەیاندنەکانی ئیتاڵیاش باس لەوە دەکەن ئەو یاریزانە نزیکە پەیوەندی بە یانەی رۆمای ئیتاڵییەوە بکات.


ئەم هەڵوێستەی کیکی سیتین دوای ئەوە دێت، یانەی بەرشەلۆنە  نزیکبووەتەوە لە  گواستنەوەی هێرشبەرێک و رۆژنامەکان رایدەگەیەنن رۆدریگۆی یاریزانی یانەی ڤالنسیا نزیکە تا بە بڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە بکات.

ئەمشەو لە سێیەم دەرکەوتنیدا لەسەر دەستی کیکی سیتین، یانەی بەرشەلۆنە دەبێتە میوانی یانەی ڤالنسیاو یاریەکە لە کاتژمێر ٦:٠٠ لە یاریگای میستایا ئەنجام دەدرێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure