ئۆساكا سەرسامە بە ئاستی كوكو گۆف

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 123‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

کچە یاریزانی تێنسی سەرزەوی بە ناوبانگ، نائومی ئۆساكای ژاپۆنی، سەرسامی خۆێ دەڕبڕی لە و گەشەكردنە گەورەییەی ئاستی كچە ئەستێرەی ئەمریكی كوكو گۆف لە ماوەی پاڵەوانێتی ئەمریكای كراوە تا ئێستا بەخۆیەوە بینیویەتی ،ئەمەش پاش دورخستنەوەی كچە یاریزانە ژاپۆنیەكە  لە پاڵەوانێی كراوەی تێنسی سەر زەوی ئوسترالیای کراوە کە لە ئێستادا بەردەوامی هەیە .

گۆفی تەمەن (15 ساڵ) گەورەترین سوپرایزی  لە كاروانی وەرزشی خۆید بەدەستهێنا پاش بردنەوەی  لە ئۆساكا بە دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر .
ئۆساكا وتی " پێویستە  لە سەرم  پێشبینی بكەم كە بەو شێوازە یاری دەكات ، بەڵام پێشبینی ئەوەم نەكرد "


وتیشی " ئەو توندتر بوو لە کارکردن ، لێدانە ناردنەكانی  بە شێوەیەكی باشتر ئەنجام دەداو باشتر بوو لە ساڵی پار.

هەروەها وتی " ئەو شایستەی بردنەوە بو ، یارییەكانی خۆی كرد  و پێویستە لە سەرم تەنها كاری توند بكەم ".


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure