کیکی سیتین لە کۆنگرەکە قسەی خۆی لەسەر یاریەکەی ڤالنسیا کرد

جیهان :: 24/01/2020‌ :: 1456‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یاری سبەی دژی یانەی ڤالنسیا لە هەفتەی ٢١ی خولی ئیسپانیا کە لە کاتژمێر ٦:٠٠ ئەنجام دەدرێت، کیکی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەشداری کردو باسی لە یاریەکەو دۆخی یانەکەی و یاریزانەکانی کرد.

سیتین لە کۆنگرەکە وتی" یانەی ڤالنسیا تیپێکی تایبەتە یاریزانی نایابی هەیە، ئەم تاقیکردنەوەیە لە ئاستی بەرزدایە، ئەوان تیپێکن هێرش دەکەن،ئێمە دەبێت سوود  بۆشاییەکان وەربگرین  کاتێک ئەوان دێنە پێش و جێی دەهێڵن، هەموو یارییەک لەوەی تر جیاوازترە، لە ئیبێزا یانەیەکی باش نەبووین من  درۆ ناکەم، دژی ئەو یانەیە هەستم بە ترس کرد، بەڵام دژی گرانادا یاریەکی باشمان ئەنجامدا، لە یارییەکانمدا ئێمە دەمانەوێت کۆنترۆڵی تۆپ بکەین   بۆ ئەوەی فشاری زۆر بخەینە سەر رکابەرەکانمان و بەرگری لە خۆمان بکەین، یانەی ڤالنسیا یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان سبەی رووبەڕوویان دەبینەوەو تاقیکردنەوەیەکی گەورە دەبێت.


پاشان لەسەر گواستنەوەی هێرشبەری ژمارە ٩ وتی"یانەی بەرشەلۆنە کێبڕکێ بۆ هەموو نازناوەکان دەکات، تۆ ناتوانین پێکانەکان کۆنترۆڵ بکەیت، لەو رووەوە هەموو شتێک چاوەڕوان نەکراوەو من رۆدریگۆی یاریزانی ڤالنسیاو هەموو یاریزانە گەورەکانم خۆش دەوێت، ئەو یاریزانێکی نائاساییە، پارچەیەکی گرنگە لە هەر تیمێك بێت، من بە باشی دەزانم ئەو سبەی یاری نەکات ، گریزمانیش هاوکاری ئێمەی کرد دژی ئیبێزا، ئێمە دەتوانین سوود لە ئەو وەربگرین .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure