لێدوانێکی چاوەڕوان نەکراو لە ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدریدەوە لەسەر میسی

جیهان :: 24/01/2020‌ :: 1142‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

گۆتی هێرناندێزی ئیسپانی و ئەستێرەی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید و راهێنەری ئێستای یانەی ئەلمیریای ئیسپانی، لێدوانێکی چاوەڕوان نەکراو دەدات و ستایشی میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دەکات.

گۆتی دەڵێت" من تەنها یەک یاریزان دەناسم کە سەرکەوتنی نموونەیی بەدەستهێناوە لە هەموو یارییەکاندا کە ئەنجامیداوەو ئەو یاریزانەش لیۆ میسییە.
دەشڵێت" ئەو  تاکە یاریزانە  کە لە یاریگا دێتە دەرەوە شتێک دەکات ، بەڵام هەموو یاریزانەکانی تر بەرزبوونەوەو دابەزینیان تێدایەو ئەوەیان بە خۆیانەوە بینیوە تەنها میسی نەبێت.

گۆتی بە درێسی یەکەمی یانەی ریاڵ مەدریدەوە لە ساڵی ١٩٩٥ تا  ٢٠١٠ یاری کردووەو  لە ٣٧٨ یاری ٤٦ گۆڵی بۆ کردووە،سەرەڕای ئەوەی لە تەمەنەکانی تری ئەو یانەیە چەندین یاری ئەنجامداوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure