بە تەمەنترینیان سەرۆكایەتی كۆبونەوەی دەستەی گشتی یەكێتی تۆپی پێ دەكات

ناوخۆیی :: 24/01/2020‌ :: 125‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، حسین کەرکوکی

 

سەرچاویەك  لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئاشكرایكرد ، كە عەبدولئەمیر شناوە  ئەندامی یەكێتیەكە سەرۆكایەتی كۆبونەوەی دەستەی گشتی یەكێتیەكە دەكات .

سەرچاوەكە لە لێدوانێكیدا وتی " دەستەی گشتی  هەنگاو دەنێت بۆ دیاركردنی بە تەمەنترین ئەندامی بۆ ئەوەی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی داهاتووی بكات "

 روونیكردەوە " ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێ ئامادە دەبن بە سیفەتی ئەندامی دەستەی گشتین و زۆرترینیان ئارەزوو ناكەن خۆیان هەڵبژێرن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا "

دووپاتی كردەوە كە " دەستەی گشتی شەممەی داهاتوو  كۆدەبنەوە بۆ تاوتوێكردنی دۆخی یەكێتیەكە پاش دەست لەكار كێشانەوەی دەستەی كار گێڕی ".


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure