بەرەسمی یاریزانێک ماڵئاوایی لە ریاڵ مەدرید کرد

جیهان :: 24/01/2020‌ :: 3084‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەمڕۆ بەرەسمی یاریزان "خیسۆس ڤاییخۆی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید، ماڵئاوایی لەو یانەیە کردو لە خولی ئیسپانیا درێژە بە یاریکردن دەدات.

یانەی ریاڵ مەدرید لە پێگەی رەسمی خۆیەوە بڵاویکردووەتەوە، خیسۆس ڤاییخۆ تا کۆتایی ئەم وەرزەو مانگی شەشی ٢٠٢٠، بە خواستن پەیوەندی بە یانەی گرانادای ئیسپانیەوە کردووەو لە کۆتایی وەرزدا یانەکە ئەو یاریزانە دەگەڕێنێتەوە.

هۆکاری چوونی ئەو یاریزانە، نەبوونی دەرفەتی یاریکردن بوو لە لایەن زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدەوە، ئەمەش بەهۆی بوونی رامۆس و ڤاران و میلیتاو لەهەمان شوێنی ئەو یاریزانە.

دوای چونی ئۆدۆریزۆلا، ئەمە دووەم یاریزانە لە گواستنەوەکانی زستانە ماڵئاوایی لە یانەی شاهانە دەکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure