​ ​ گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ هەینی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: 24/01/2020‌ :: 708‌ جار بینراوە
dwarozh


 

دواڕۆژ سپۆرت

ئەمڕۆ هەینی ٢٤-١- ٢٠٢٠ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو...  

سپۆرت"
جیرۆ جێگرەوەیە ئەگەر گواستنەوەی رۆدریگۆ شکستی هێنا
چاوپێکەوتنی تایبەت لەگەڵ دی یۆنگ
 تا ئێستا من خاڵی ٦ لە ١٠ بە خۆم دەدەم
شێوازی یاریکردنی ریکی پویگم خۆش دەوێت، بێگومان ئێمە دەتوانین پێکەوە یاری بکەین
گۆڕینی راهێنەر نیشانەیەکی باش نیە
ئێمە باش یاریمان لەگەڵ ڤاڵڤێردی کرد، هیوادارم لەگەڵ سیتین ئامانجەکانمان بەدەست بهێنین
خەڵک داوای نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان لە من دەکەن
لەجامی شای ئیسپانیا یانەکانی ئاتلەتیکۆ مەدرید و ئیبار و ریاڵ بیتس و سەلتاڤیگۆ ماڵئاوایی دەکەن


مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

رۆدریگۆی فۆرمۆلا
ئەستێرەکەی ڤالنسیا هێزی خۆی وەکو یاریزانی ژمارە ٩ نیشان دەدات تا بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ بکات'
لەوانە ئەلکاسێر  بگاتە یاریگای میستایاو ئەمەش کارەکە ئاسان دەکات
یانەی ئیسپانیۆل یاریزان ئیمباربای تا ٢٠٢٤ هێنایە ریزەکانی و ئەمە گرێبەستی سێیەمە

یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید ماڵئاوایی لە جامەکە دەکات
یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید ٢-١ بە یانەی لیۆنیسا دەدۆڕێت لە ئەنجامێکی گەورەی چاوەڕوان نەکراودا


مارکا:

پادشا لیۆنیسا یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە جامی شا دوردەخاتەوە
یانەکە دوای ئەوەی کۆرییا گۆڵێكیان لێ دەکات بە دوو گۆڵ وەڵامی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەدەنەوەو مێژوو دەنوسنەوە لە کاتی زیادکراودا
یانەی سەلتاڤیگۆو ئیبار و ریاڵ بیتسیش دەدۆڕێن و ماڵئاوایی دەکەن


ئاس:

کۆڵتورالازۆ
کارەساتێکی مێژووی بەسەر ئاتلەتیکۆ مەدرید هات
ئاتلەتیکۆ مەدرید لە لیۆنیسا ٢-١ دەدۆڕێت.
سیمیۆنی رایدەگەیەنێت بەرپرسیارێتیەکە دەگرمە ئەستۆ
مباپی چاوەڕوانی ریاڵ مەدرید دەکات
ئەستێرەکە  سێ ئاماژە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید دەکات
 پارێزەرەکەی ئەو ئامۆژگاری دەکات تا گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure