براهیم دیاز دوا بڕیاری خۆی دا

جیهان :: 24/01/2020‌ :: 872‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

براهیم دیازی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، دوا بڕیاری خۆیداو لە یانەکەی و  دەمێنێتەوەو یانەی شاهانە بەرەو هیچ یانەیەک جێناهێڵێت.


ئەو یاریزانە لە گواستنەوەکانی زستانە نزیکبوو یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت، ئەمەش بەهۆی زۆری پێکان و کەمی بەشداری لەم وەرزە، بەڵام پاش یاری سالامانکا لە جاژی شاو تۆمارکردنی گۆڵێک،بڕیاریداوە یانەی ریاڵ مەدرید جێنەهێڵێت و  یانەکەشی پێشوازی لە بڕیارەکەی کردووە.

 

رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، براهیم دیاز سەرەڕای ئەوەی لە یانەکانی  ترەوە گرێبەستی بۆ هاتووە، بەڵام ئەو یانەیە جێناهێڵێت و هەریەکە لە یانەکانی ریاڵ بیتس و خیتافی و لیگانێس و ئیسپانیۆل و نیسی فرەنسی گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure