بەڤیدیۆ:ئاتلەتیکۆ مەدرید ماڵئاوایی لە جامی شا کرد

جیهان :: 24/01/2020‌ :: 700‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا، یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەدۆڕێت و ماڵئاوایی لە جامی شای ئیسپانیا دەکات.

هەردو یانەی لیۆنیساو ئاتلەتیکۆ مەدرید لە ناو یاریگای لیۆنیسا لە قۆناغی ٣٢ی جامەکە  رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا یانەی لیۆنیسا توانی یاریەکە ٢-١ لە کاتی زیادکراودا لە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بباتەوەو سەرکەوتن بۆ قۆناغی شانزە بەدەست بهێنێت.

سەرەتاو لە خولەکی ٦٢ کۆرییا دەستپێشخەری کردو گۆڵێکی بۆ  یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کرد، بەڵام یانەی لیۆنیسا کە ماوەی ١٥ مانگە لە یاریگای خۆی نەدۆڕاوە، توانی لە خولەکەکانی ٨٣ و ١٠٨ دوو گۆڵ لە لایەن یاریزانان" کاستانیداو  بینیتۆ بکات وئەنجامەکە بە سوودی خۆی هەڵبگەڕێنێتەوەو پلیتێکی قۆناغی داهاتووی جامەکە ببڕێت وکوڕانی سیمیۆنیش ماڵئاواییان لە جامەکە کرد.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure