چیرۆكی یەكەم یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێ لە مێژوودا

جیهان :: 24/01/2020‌ :: 340‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

یاریزانی بریتانی فێرگس سوتەر ، سەرەڕای ئەوەی یەكەم یاریزانە ببێتە پیشەگەری تۆپی پێ بەشێوەیەكی فەرمی، بەڵام  بەڵام ئەو ناوبانگیەی پێ نەبەخشرا كە شایستەیەتی ، ئەوەش بە هۆی گەشەنەكردنی دەزگاكانی راگەیاندن لەو كاتەدا .

یاریزانی  بریتانی  فێرگس سوتەر لە بریتانیا- لانكەی تۆپی پێ لە جیهان  لە دایك بووە و ژیاوە لە ماوەی نیوان ساڵانی 1858-1916 .

گۆڤاری فۆكاسی ئیتاڵی لە راپۆرتێكیدا ئاماژەی بۆ ئەو كرد كە فێرگس سوتەر لە شانشینی یەكگرتوو  لە شاری گلاسكۆ لە سكۆتلەندا لە دایك بووە ، لەو كاتەی دەستی كرد بە یاریكردن بۆ تیپی شارەكەی ، لە كانە بەرد كاری دەكرد ، دواتر چووە ئینگلتەرا و دەستی كرد بە یاریكردن بۆتیپی دراوین  لە ساڵی 1879 و كارەكەی  لە كانە بەرد بە شێوەیەكی یەكجاری جێهێشت و خۆی تەرخان كرد بۆ یاری كردنی تۆپی پێ.

فێرگس  لە سەرەتادا وتی" كارەكەی جێهێشتووە لە بواری بڕینی بەرد ، بەڵام لە راستیدا دەستبەرداری ئەو پارەیە بوو كە لە كارەكەی لە كانە بەرد بەدەستی دەهێنا، بەڵام بەهۆی ئەوەی یانەی داروین ئەو بڕە پارەی پێ دەدا  کە پێشووتر لە کارەکەی وەریدەگرت، ئەمەش  یەكەمین حاڵەتی تۆمار كراوە لە مێژوودا  بۆ وەرگرتنی پارە لە بەرامبەر یاری كردنی تۆپی پێ ؟

دۆزێنەوەی ئەم نهێنیە هۆكاربوون بۆ ئاراستەكردنی ڕەخنە لە " فێرگس سوتەر " ، بەهۆی ئەوەی لەو كاتەدا ئەوە ناسراوە كە تیپەكانی تۆپی پێ لە یاریزانانی ئارەزوومەندانی دەرچووی قوتابخانەكانی لەندەن پێكدێت  و لە ژوورێك نیشتەجێدەبوون پێكهاتووە لە 10 یاریزان و ماموستایەكیان لەگەڵدایە ، پێشبینیش دەكرێت ئەمەش هۆكار بێت بۆ ئەوەی پێكهێنانی تیپی تۆپی پێ لە 11 یاریزان بێت .

 لەگەڵ تێپەڕبونی كاتدا ئەمە بووە راستی ، تۆپی پێ دەستی كرد بە لە خۆگرتنی چینی كرێكاری بریتانی  و یاریزان " سوتەر " بووە ئەفسانە بۆ ئەو گۆڕانكارییە مێژووییە  لە یاری تۆپی پێدا  و گواهی بۆ دەدرێت كە یاریزانێكی دیار بوو خاوەن توانای بەرگری بەرز بوو ، پێشبینی كردن بۆ جوڵەكانی ركابەر بەهێزتری كردبوو ، تا نازناوی ( زەبەلەحی تۆپی پێ)یان لێنا  و لە رەچەڵەكێكی زۆر هەژار بوو .

 بنەماكانی یاساكانی تۆپی پێ :

پاش چەند ساڵێك ، سوتەر چووە ریزی تیپی "بلاكبێرن رۆڤەرز  " ساڵی 1880 ، گواستنەوەكە بووە هۆكاری روودانی دژایەتی لە نێوان هاندەرانی هەردوو تیپ ، تەنانەت هەردوو تیپ بۆ ماوەی دوو ساڵ هەر یارییەك رەت بكەنەوە كە كۆیان دەكاتەوە ، تەنها  یارییان لە جامی ئینگلتەرا نەبێت.
 .
 ماوەی یاریكردنی سوتەر چەندین  گۆڕانكاری لە یاساكانی یاری تۆپی پێی بەخۆەوە بینی ، لە رابردوودا بە بێ دیاریكردنی ئەرك بۆ یاریزانان ئەنجام دەدرا ، بەڵام بە هاتنی حەفتاكانی سەدەی 19 ، دەستكرا بە دابەشكردنی  یاریزانانی تۆپی پێ لە نێوان گۆڵپارێز و بەرگری و هێڵی ناوەڕاست و هێرشبردن و دیاریكردنی رۆڵیان ، هەروەها هەمان قۆناغ دانانی چەندین یاسای تری بە خۆەوە بینی  بۆ دیاریكردنی تۆپی پێ لە وەرزشكانی تر .

سوتەر ساڵی 1888 و لە تەمەنی 30 ساڵیدا كۆتایهێنا بە كاروانی وەرزشی ،ئەمەش پاش ئەوەی بەشداریكرد لە 4 كۆتایی جامی ئینگلتەرا و سێ نازناویانی بەدەستهێنا .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure