ریاڵ مەدرید هێرشبەرێکی کڕی

جیهان :: 23/01/2020‌ :: 8429‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

کەمێک پێش ئێستا رادیۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی واژۆکردنی گرێبەستی ریاڵ مەدریدی لەگەڵ یاریزانێکی هێڵی هێرشبەر راگەیاند.

بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە، یانەی ریاڵ مەدرید  کۆتایی بە گواستنەوەی هێرشبەری  لاوی بە توانای یانەی مەلەگە" هۆگۆ کلاودیۆ ڤاییخۆ ئەڤیلس هێناوەو گر‌ێبەستی تا ساڵی ٢٠٢٣ لەگەڵ کردووە.

هەروەها یانەی شاهانە ئەم هێرشبەرەی بەخواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە بە یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنیا دەدات و دواتر لە کۆتایی وەرزدا دەیگەڕێنێتەوە.

هۆگۆ کلاودیۆ ڤاییخۆ  ئیسپانیەو تەمەنی ١٩ ساڵەو لە ١٥-٢- ٢٠٠٠ لە دایکبووەو باڵای ١.٨٥سم  و کێشی ٧٧ کگم  ولە هێڵی هێرشبردن یاری دەکات. 

یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا سیاسەتی گواستنەوەی یاریزانی لاو پەیڕەو دەکات و پێش چەند رۆژێک راینێر خیسۆسی برازیلیشی گواستەوە ریزەکانی.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure