بەرەسمی ریاڵ مەدرید چونی یاریزانێکی راگەیاند

جیهان :: 22/01/2020‌ :: 1936‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

کەمێک پێش ئێستا یانەی ریاڵ مەدرید بەرەسمی چونی ئۆدۆریزۆلای ئیسپانی و  یاریزانی لای راستی بۆ ریزەکانی یانەی بایرن میونخ راگیاند.

یانەکە لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا بڵاویکردووەتەوە، ئەو یاریزانە تا مانگی شەشەی ساڵی ٢٠٢٠ بە خواستن بۆ ئەو یانەیە یاری دەکات.

ئۆدۆزیۆلا ئەم وەرزە تەنها ٥یاری بەشداری کردووە و لە ١٧ یاری لە کۆی ٢٨ یاری، زیدان  بۆ لیستی یاریزانە بانگکراوەکانی بانگی نەکردووە.

ئۆدۆریزۆلا لە یانەی ریاڵ سۆسیدادەوە لە ساڵی ٢٠١٨وە بە بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی  ریاڵ مەدرید، بەڵام نەیتوانیوە زیدان رازی بکات لە شوێنەکەی کارڤاخال.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure