راکیتچ دوا بڕیاری خۆیدا

جیهان :: 22/01/2020‌ :: 1094‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئیڤان راکیتچی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە، دوا بڕیاری خۆی دەدات و نایەوێت یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.

لە تازەترین هەواڵدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئیڤان راکیتچی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەندی  یانەی بەرشەلۆنە ، نایەوێت لە گواستنەوەکانی زستانەی ئێستا ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو ئەو کارە بکات.

ئەمەش پاش ئەوە دێت، رۆژنامەکان جار جار هەواڵی چوونی ئەو یاریزانە بڵاو دەکەنەوە لە کۆتایی ئەم وەرزەو پێشتریش یانەی ئینتەرمیلان ئامادەبوو بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام بە پێی هەواڵەکەی مۆندۆ بێت، ئەو یاریزانە رێککەوتن لەگەڵ یۆڤانتۆس دەکات لە هاوینی داهاتوو.

 

راکیتچی تەمەن ٣٢ ساڵ لە ٢٣٥ یاری بە درێسی یانەی بەرشەلۆنە بەشداری کردووەو  پێشتر ١٤٩ یاری لەگەڵ سڤییا ئەنجامداوەو  تا هاوینی ٢٠٢١ گرێبەستی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە هەیە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure