بەڤیدیۆ: ئارسناڵ بە ١٠ یاریزانەوە چێڵسی بە یەکسانبوون ناچاردەکات

جیهان :: 22/01/2020‌ :: 251‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە یارییەکانی هەفتەی ٢٤ی خولی ئینگلتەرا،لە دێربی لەندەن، یانەی  ئارسناڵ بە ١٠ یاریزانەوە چێڵسی لە دوا ساتەکاندا  بە یەکسانبوونی ٢-٢ ناچار دەکات.

لە گێمی یەکەم لە خولەکی ٢٦ داڤد لویس بە کارتی سوور کرایە دەرەوەو  جۆرجینهۆ لە خولەکی ٢٨ چێڵسی بە گۆڵێک پێشخست.

لە گێمی دووەم یانەی ئارسناڵ لە خولەکی ٦٣ توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە لە لایەن مارتنێلی برازیلیەوە بکاتەوەو یاریەکە بۆ خاڵی سەرەتا بگەڕێنێتەوە.

دواتر لە خولەکی ٨٤ ئەزپێلیکوێتا توانی گۆڵ دووەم بۆ چێڵسی بکات، بەڵام بیلیرین نەیهێشت ئەنجامەکە بە سودی چێڵسی کۆتایی بێت، لە خولەکی ٨٧ گۆڵی دووەم و یەکسانبوونەوەی کردەوەو یاریەکەی ٢-٢ بە کۆتا هێنا.

بەم یەکسانبوونە یانەی چێڵسی بە ٤٠ خاڵ چوارەمەو ئارسناڵ بە ٣٠ خاڵ دەیەمە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure