بەڤیدیۆ:سیتیزن بە زەحمەت بردنەوەی تۆمارکرد

جیهان :: 22/01/2020‌ :: 166‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە دەستپێکی هەفتەی ٢٤ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەرسیتی بە زەحمەت توانی بردنەوە دژی یانەی شیفڵد یونایتد تۆمار بکات و یاریەکەی ١-٠ لێ بردەوە.
یاریەکە لە یاریگای  شیفڵد ئەنجامدراو تێیدا سەرەتاو لە گێمی یەکەم مانچستەرسیتی لە لایەن گابرێل خیسۆسەوە لێدانی سزای لە دەستداو ئەو گێمە گۆڵی بە خۆیەوە نەیبینی.
لە گێمی دووەمی یاریەکە، مانچستەرسیتی دەستپێشخەری کردو توانی لە خولەکی ٧٣ لە لایەن ئەگوێرۆ گۆڵی پێشکەوتن بکات.
تا کۆتایش یاریەکە هەر بەو تاکە گۆڵە مایەوەو سیتی توانی سێ خاڵی ئەم هەفتە مسۆگەر بکات.
خاڵەکانی سیتی لە دووەمی خولەکە بووە ٥١ خاڵ و  شیفڵد یونایدیش بە ٣٣ خاڵ حەوتەمە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure