زیدان قسەی خۆی لەسەر یاریەکەی سالامانکا کرد

جیهان :: 21/01/2020‌ :: 930‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

سبەی چوارشەممە یانەی ریاڵ مەدرید لەیاری چوونی قۆناغی ٣٢ی جامی شای ئیسپانیا، دەبێتە میوانی یانەی سالامانکاو یاریەکە لە کاتژمێر  ١١:٠٠ ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، زیدان بەشداری کردو باسی لە یاریەکە و دۆخی یانەکەی کرد.

زیدان رایگەیاند" ئەمڕۆ هەریەکە لە بەیڵ و جەیمس ئامادەن، ئەوان هەفتەی رابردوو ئامادە نەبوون،ئێمە هەموو کات ئامادەین بۆ یارییەکان و بردنەوە، ئێمە لە رووی جەستەیی و دەروونیەوە لە هەر یاریگایەک بێت ئامادەین بۆ یاریکردن .

دواتر لەسەر یاریزانەکانی و دۆخی یانەکەی وتی"ئۆدۆریزۆلا بژاردەی لە بەردەمدایە تا یانەکە جێبهێڵێت، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێکی رەسمی نیە،با ببینین بزانین بۆ ڤاییخۆ چی روودەدات، وای نابینم مەدرید گرێبەست لەگەڵ یاریزانی نوێ بکات لە گواستنەوەکانی ئێستا، بەڵام تا کۆتایی بازاڕی گواستنەوەی زستانە هەموو شتێک کراوەیەو ، راینێریش یاریزانی داهاتوویە، ئەو سەرەتا لەگەڵ کاستیا یاری دەکات .

لە کۆتایدا رایگەیاند " تا ئێستا پێکهاتەی سەرەکیم دانەناوەو ناشزانم ئەریۆلا سەرەکیە یان نا،چونکە هیچ شتێکم بە یاریزانەکانم نەوتووە، یاریەکەی سبەی وەکو یارییەکانی تر گرنگەو بە تەرکیزێکی بەرزەوە دەبێت یاری بکەین لە پێناو بردنەوەو پاراستنی شێوازی یاریکردنی خۆمان.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure