مباپی قسەی دڵی هەموانی کرد

جیهان :: 21/01/2020‌ :: 6130‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

مباپی فرەنسی وئەستێرەی لاوی یانەی پاریس سانجێرمان، جارێکی تر لێدوان لەسەر داهاتووی خۆی دەدات و رایدەگەیەنێت ئێستا گونجاو نیە قسە لەسەر ئەو بابەتە بکرێت.

لە نوێترین لێدوانیدا مباپی لەسەر داهاتووی خۆی دەڵێت" ئێستا من یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانم و لە %١٠٠ لەگەڵ ئەم یانەیەم، من دەمەوێت یارمەتی ئەم یانەیە بدەم بۆ بردنەوەی چەندین نازناو لەم وەرزەدا، ئێستا کاتێکی باش نیە قسە دەربارەی داهاتووی خۆم بکەم، لە کۆتایی وەرزدا با ببینین بزانین چی روودەدات.

دواتر لەسەر پەیوەندیکردن بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە دەڵێت" هەموان قسە لەسەر ئەوە دەکەن، کاتێک من گەنج بووم قسەم دەرباری ئەوە کردووە، بەڵام ئێستا کاتی ئەوە نیەو ئێمە هێشتا لە مانگی یەکداین،هەموان قسە دەربارەی ئەوە دەکەن من پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە دەکەم، بەڵام ئەوە شتێکی باش نیە بە نسبەت یانەی پاریس سانجێرمانەوە.

ئەم قسانەی مباپی لە کاتێکدایە،  چەند جارێک یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی دا، بەڵام یانەکەی رەتیکردەوە دەستبەرداری ببێت و بە هەموو شێوەیەک رێگری لە چوونی دەکات، مباپیش گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure