چاوەڕوان نەکراو: یاریزانێک ماڵئاوایی لە ریاڵ مەدرید دەکات

جیهان :: 21/01/2020‌ :: 3467‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

دوور لە چاوەڕوانیەکان یاریزانێكی یانەی ریاڵ مەدرید ماڵئاوایی لە  یانەکەی دەکات و لە گواستنەوەکانی زستانەی ئێستا مەدرید جێدەهێڵێت.

 

راگەیاندنەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ بڵاویانکردووەتەوە، ئەلڤارۆ ئۆدۆریزۆلای یاریزانی لای راستی یانەی ریاڵ مەدرید کە یەدەگی دانی کارڤاخالە، لە گواستنەوەی زستانە یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت و ئەو یاریزانە ئەمڕۆ سێ شەممە مەشق و راهێنانی لەگەڵ یاریزانەکانی تری هاوڕێی نەکردووە.

 

رۆژنامەنوسی ئیسپانی خۆسیە لویس سانچێز ئاشکرای دەکات، یانەکانی سڤییاو بایرن میونخ لە گواستنەوەکانی زستانەی ئێستا گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن و دەیانەوێت پەلکێشی ریزەکانیانی بکەن، بەڵام ئەو یاریزانە نزیکە لە یانەی بایرن میونخ و بە خواستن یانەکە جێدەڵێت .

ئۆدۆزیۆلا ئەم وەرزە تەنها ٥یاری بەشداری کردووە و لە ١٧ یاری لە کۆی ٢٨ یاری، زیدان  بۆ لیستی یاریزانە بانگکراوەکانی بانگی نەکردووە.

 

ئۆدۆریزۆلا لە یانەی ریاڵ سۆسیدادەوە لە ساڵی ٢٠١٨وە بە بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی  ریاڵ مەدرید، بەڵام نەیتوانیوە زیدان رازی بکات لە شوێنەکەی کارڤاخال.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure