​ گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 977‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١-١- ٢٠٢٠ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو...  
سپۆرت:

بژاردەی تیمۆ فێرنەر
یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانی ژمارە ٩ بکات
بەرشەلۆنە دەیەوێت چارەسەری  شوێنەکەی سوارێز بکات کە توشی پێکان بووە
بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ تیمۆ فێرنەری ئەڵمانی بکات
دیمبلی دەستی بە راهێنانەکان کردووەتەوە

یانەی ریاڵ مەدرید بەرەسمی رینێر خیسۆسی بەرازیلی گواستەوە بە ٣٠ ملیۆن



مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

گەڕان بە شوێنی یاریزانی ژمارە ٩
یانەی بەرشەلۆنە پێویستی بە هێرشبەرێکە ئەمەش بەهۆی پێکانی سوارێز بۆ ٤ مانگ
ئۆبامیانگ گرێبەستەکەی لە ساڵی ٢٠٢١ لەگەڵ ئارسناڵ کۆتایی دێت و ئەو باشترین بژاردەیە

ئۆبامیانگیش دەیەوێت ئارسناڵ جێبهێڵێت
هەروەها دوای ئەویش رۆدریگۆ مۆرینۆ دێت کە لە یانەی ڤالنسیا یاری دەکات

یانەی ریاڵ مەدرید رینێری بە ٣٠ ملیۆن گواستەوە ریزەکانی

ئەمە چوارەم بەرازیلیە دوای میلیتاو و رۆدریگۆو ڤینسیۆس


ئاس:
من لە مەدریدم لە پێناو گالاکتیکۆس
یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەست لەگەڵ یاریزانی برازیلی راینێر خیسۆس دەکات
هێرشبەرەکە تەمەنی ١٨ ساڵەو تا ساڵی ٢٠٢٦ گرێبەستی لەگەڵ مەدرید کردووە
بەم زوانە پەیوەندی بە ریاڵ مەدرید کاستیاوە دەکات
یانەکە بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆی بەو یاریزانە داوە

مارکا:
دواینی ئەوان مەلە لە ئاوی سارد دەکات
یاریزانەکانی یانەی ئۆنیۆنیستاس چاوەڕوانی ریاڵ مەدرید دەکەن لە یاریگای لاس بیستاس
زۆر بە پەرۆشن بۆ جەنگە مێژوویەکەی نێوانیان لە جامی شا
گاریس بەیڵ بە تەواوی لە پێکان باش بووەتەوە


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure