بەوێنە: نیشانەشكاندنی پێشمەرگەی سلێمانی خۆی بۆ پاڵەوانێتیەكانی كوردستان‌و عێراق ئامادەكات

ناوخۆیی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 101‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئەردەلان محەمەد

سەرەڕای ئامادەكاریەكانی بۆ خولەكانی كوردستان‌و عێراق، بەڵام ماوەی  10ساڵە بەشدار ی هیچ پاڵەوانێتیەكی عێڕاقی نەكردووە، بەبەردەوامی مەشقەكانی ئەنجام دەدات‌و ناهێڵن لەخۆیان زیاتریش هیچ یانەیەک نازناوی كوردستانیان لەدەست دەربێنن.

 تیپی نیشانشكاندنی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ماوەی 21ساڵە دامەزراوە‌و لەسەرجەم پاڵەوانێتیەكانی كوردستان‌و سلێمانی پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە‌و بەبەردەوامیش 15یاریزان لەكوڕان‌و كچان مەشقەكانیان لەژێر سەرپەرشتی هەردوو راهێنەر جەمال عەبدوڵڵا‌و ئیدریس سلێمان ئەنجام دەدەن، بەڵام بەهۆی بەشدارینەكردنیان لەپاڵەوانێتی بۆ زیاتر لە10ساڵ بەتەواوی كاریگەری كردووەتە سەر ئاستی یاریەكە.

شۆڕش سلێمان سەرپەرشتیاری تیپەكە ڕایگەیا" لەڕاستیدا یانەكەمان بەتەواوی گرنگی بەم یاریە داوە‌و پاڵپشتیمانە، بەڵام بەداخەوە لەكوردستانە لەم ساڵەی دوایی زیاتر بەرەو دواوە چووە یاریەكە، لەسەرجەم پاڵەوانێتیەكانی كوردستان‌و سلێمانی بەشداریممان كردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتیەكان پلەی یەكەممان بەدەست هێناوە.


وتیشی: بەداخەوە بەهۆی كێشەی نێوان یەكێتیی نیشانەشكاندنی كوردستان‌و عێراق لەپاڵەوانێتیەكانی عێڕاق دابڕاوین ئەوەش بەتەواوی كاریگەری كردووەتە سەر ئاستی یاریزانان‌و یاریەكەش.

لەلای خۆیەوە محەمەد ئاوات یاریزانی تیپەكە ئەوەی بەدواڕۆژ راگەیاند"  دەست كردنم بەیاریەكە خولیایەكی خۆم بووە، چونكە هەر كەسێك خولیا‌و حەزێكی هەیە لەژیانیدا منیش ماوەی زیاتر لەچوار ساڵە دەستم كردووە بەیاریەكە،  بەڵام بەحەزی ئێمەی یاریزانان نەبووە، لەبەرئەوەی پاڵەوانێتیی نەبووە بەتایبەتی لەسەر ئاستی عێڕاق‌و دەرەوە .

بەهۆی كێشەی نێوان هەردوو یەكێتی نیشانەشكاندنی كوردستان‌و عێراقەوە ماوەی نزیكەی 10ساڵە یانەكانی كوردستان بەشداری هیچ پاڵەوانێتیەكی عێراقیان نەكردووە، بەڵام یانەی پێشمەرگە بێبەش نەبووە لەپێگەیاندن و دروستكردنی یاریزانی كوڕ‌و كچ تائێستاش یاریزانانی یانەكە چەندین ژمارەی پێوانەییان لەسەرئاستی كوردستان‌و سلێمانی تۆمار كردووە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure