بەهێزترین پیاوی کورد بڕوانامەی دبلۆمی باڵای (ئای ئێف بی بی) ـی جیهانی پێ دەبەخشرێت

ناوخۆیی :: 20/01/2020‌ :: 167‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا

راهێنەری ناوداری لەشجوانی و هێزی لەش ( جەواد جەعفەر یابە) کە ساڵانێکی زۆر وەک بەهێزترین پیاوی کورد دەستنیشانکراوە، دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی جیهانی لە بواری خۆراکی وەرزشی و تەواوکاری خۆراکی.


پاڵەوانی کورد (جەواد جەعفەر) ئەم بڕوانامەیەی لەلایەن فیدراسیۆنی (ئای ئێف بی بی) پێ بەخشراوە کە ناودارترن فیدراسیۆنی وەرزشی لەشجوانییە لەسەر ئاستی جیهان و ئەم یەکێتییە وەرزشییە لە (٢٠٠) وڵاتی جیهان باوەڕپێکراوە.


لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ دواڕۆژ، بەهێزترین پیاوی کورد ئاماژەی بەوەدا : "بەهاوکاری خوای گەورە توانیم بڕوانامەی دبلۆمی باڵا لە بواری خۆراکی وەرزشی و تەواوکاری خۆراکی بەدەستبهێنم کە ئەمە بەشێکی گرنگی وەرزشی لەشجوانی و لەشڕێکی و هێزی لەشە و وەک کوردێک شانازی بەخۆم دەکەم کە توانیم ئەم پلەیە بەدەستبهێنم و ئەم بڕوانامە بەرزەم پێ بەخشرا ، بەڵێن دەدەم زیاتر خزمەتی وەرزشکاران و هەوادارانی وەرزشی لەشجوانی بکەم بە تایبەت لە بواری تەواوکاری خۆراکی و خۆراکییە وەرزشییەکان بۆ بنیاتنانی لەشێکی تەندروست و ماسولکەی بەهێز.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure