دوای بردنەوە لە گرانادا کیکی سیتین لە کۆنگرەکە چی وت

جیهان :: 20/01/2020‌ :: 2097‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە خولی ئیسپانیاو لە یەکەم دەرکەوتنیدا کیکی سیتینی راهێنەری نوێی بەرشەلۆنە بە لێهاتووی میسی توانی یاریەکەی بە تاکە گۆڵێک لە گرانادا  لێ بباتەوەو لە یەکەم یاری ئەو راهێنەرە، لە یەکسانبوون رزگاری بکات.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راهێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنە کیکی سیتین  باسی لە بردنەوەکەو ئاستی یاریزانەکانی کرد.


سیتین لە کۆنگرەکە رایگەیاند" من هەستێکی مەزنم هەبوو، لە یەکەم یاری خۆم لە لالیگا لەم یاریگایە، من بە ئارامیەکی گەورەوە سەیری یاریەکەم کرد ، چەندین دەرفەتمان درووستکرد،لە یاریەکە زاڵبووین ، تۆپمان بە خێراییەکی گەورە دەگواستەوە.

دواتر وتی" میسی بە درێژایی ژیانی یاریکردنی بەمشێوەیە یاری دەکات ، من ویستم کۆنترۆڵی تۆپ بکەم، خۆمان بەدوور بگرین لە بزرکردنی تۆپ، کەوات لێ دەکات لە دواوە را بکەیت ، من هێشتا دەمەوێت تۆپ بە خێرایی  بخولێتەوە ، دڵخۆشم بەئاستی یاریزانەکانم،بۆسکێتس یاریزانێکە لەوە تێدەگات چۆن تۆپ لە یاریزانی رکابەری وەربگرێت ئەو یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان لە هێڵەکەی خۆیدا ئەو زیرەکە نەک تەنها لە رووی  هێرشبردنەوە لە بەرگریشەوە، هەروەها سێرجی رۆبێرتۆش یارمەتی زۆری ئێمەی دا  بۆ وەرگرتی تۆپ لە دواوە، گریزمانیش یاریزانێکی نایابە، ئەو لەگەڵ یاریزانەکان لە هێڵی پێشەوەو دواوە  دەگونجێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure