بەڤیدیۆ:میسی کیکی سیتینی رزگارکرد

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 457‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


لە خولی ئیسپانیاو لە یەکەم دەرکەوتنیدا لەگەڵ کیکی سیتینی راهێنەری نوێ، یانەی بەرشەلۆنە لە هەفتەی بیستەم میوانداری یانەی گرانادای کردو لە ئەنجامدا بە لێهاتووی میسی توانی یاریەکەی بە تاکە گۆڵێک لێ بباتەوەو لە یەکەم یاری ئەو راهێنەرە، لە یەکسانبوون رزگاری بکات.

بەرشەلۆنە بە درێژایی یاریەکە کۆنترۆڵی تۆپی کردبوو، چەند جارێک مەترسی درووستکردو یانەی گراناداش لە گێمی دووەم تۆپی لە تیرەی گۆڵداو نزیکبوو گۆڵ لە تیرشتیگن بکات، بەڵام تۆپەکە گەڕایەوە.

دواتر لە خولەکی ٦٩ سانچێز لە گرانادا بە کارتی سوور کرایە دەرەوەو ئەمەش کاریگەری هەبوو،  لە خولەکی ٧٦، میسی بە پاسێکی جوانی ڤیدال توانی تاکە گۆڵی یاریەکە بکات و ، بەم بردنەوەش خاڵەکانی بەرشەلۆنە بووە ٤٣ خاڵ و گەڕایەوە بۆ پێشەنگ هاوشانی یانەی ریاڵ مەدرید.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure