بەڤیدیۆ:یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵی رۆناڵدۆ جیاوازیەکەی زیادکرد

جیهان :: 20/01/2020‌ :: 481‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە خولی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس توانی بە دوو گۆڵی رۆناڵدۆ لە پارما بباتەوەو جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئینتەرمیلانی دووەم زیاد بکات.

یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی پارمای کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکە ٢-١ بباتەوەو سود لە یەکسانبوونی یانەی ئینتەرمیلان بە لیچی ببینێت و جیاوازی خاڵەکانیان بۆ ٤ خاڵ زیاد بکات.

دوو گۆڵی یۆڤانتۆس رۆناڵدۆ لە خولەکەکانی ٤٣ و ٥٨ تۆماری کرد.
تاکە گۆڵەکەی پارما "کۆرنیلۆس لە خولەکی ٥٥ تۆماری کرد.
خاڵەکانی یانەی یۆڤانتۆس لە پێشەنگ بووە ٥١ خاڵ و ٤ خاڵ لە پێش یانەی ئینتەرمیلانەوەیە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure