بەڤیدیۆ:لیڤەرپوڵ ئاسنی سارد دەتوێنێتەوە

جیهان :: 19/01/2020‌ :: 312‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لەخولی ئینگلتەراو لە یارییەکانی هەفتەی ٢٢دا، یانەی لیڤەرپوڵ ئاسنی سارد دەتوێنێتەوەو وەستانی نیەو توانی شەیتانە سوورەکانی مانچستەریش تێپەڕێنێت.

لیڤەرپوڵ لەیاریگای ئەنفێڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی مانچستەریونایتدی کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکە ٢-٠ بباتەوەو جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ مانچستەرسیتی خاوەن پلەی دووەم زیاتر کرد.

لە گێمی یەکەم لیڤەرپوڵ باشتر بینراو توانی لە خولەکی ١٤ بە گۆڵی ڤان دایک پێشبکەوێت.
لە گێمی دووەم مانچستەریونایتد هەوڵی راستکردنەوەی ئەنجامەکەیداو نزیکیش بوو، بەڵام لە خولەکی ٩٣ی یاریەکە، محەمە سەڵاح گۆڵی دووەم و دڵنیایی کردو  ٢-٠ بردنەوەی بە یانەکەی بەخشی.
لیڤەرپوڵ ٦٤ خاڵی هەیەو پێشەنگە و مانچستەرسیتی ٤٨ خاڵی هەیەو دووەمە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure