مانێ وەڵامی ئەوانە دەداتەوە وتیان موبایلەکەی شکاوە

جیهان :: 19/01/2020‌ :: 7792‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت



دواى ئه‌وه‌ى له‌مانگى رابوردوودا وێنه‌یه‌كى سادیۆ مانێ یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى سه‌نیگال و یانه‌ى لێڤه‌رپوڵى بریتانى بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ مۆبایلێكى شكاوى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، مشتومڕى زۆرى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌دواى خۆیدا هێنا.

سه‌ره‌تا واده‌زانرا مانێ ره‌زیله‌ یاخود پاره‌ به‌شى ناكات و له‌ رابواردنى تردا سه‌رفیده‌كات، به‌ڵام دواى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ سایتێكى غانا راستییه‌كانى ئاشكراكرد و هه‌مووانى شۆك كرد.

له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا مانێ باسى مۆبایله‌ شكاوه‌كه‌ى كردووه‌ و وتوویه‌تى: "پێشئه‌وه‌ى ببمه‌ یاریزان، برسى بووم، له‌ كێڵه‌گه‌كاندا كارم ده‌كرد، به‌ كاتێكى زۆر سه‌ختدا تێپه‌ڕیوم، به‌پێى په‌تى یاریم ده‌كرد، هیچ خوێنده‌وارییه‌كم نه‌بوو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك شتى تر، به‌ڵام ئێستا سوپاسى تۆپى پێ ده‌كه‌م كه‌ هه‌موو شتێكى پێبه‌خشیوم، له‌ورێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانم یارمه‌تى گه‌له‌كه‌م بده‌م، من نامه‌وێت ئۆتۆمبێلێكى فێرارى و 20 كاتژمێرى ئه‌ڵماس و دوو فڕۆكه‌ى تایبه‌تیم هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌مانه‌ هیچ سودێك به‌ من و به‌ جیهانیش ناگه‌یه‌نن، له‌برى ئه‌وه‌ پاره‌كانم ده‌ده‌م به‌ دروستكردنى قوتابخانه‌ و یاریگا و جل و پێڵاو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، من مانگانه‌ 70 یۆرۆ ده‌ده‌م به‌هه‌ر كه‌سێكى هه‌ژار كه‌ ئه‌ركى به‌خێوكردنى خێزانێكى له‌سه‌ر شانبێت له‌ سه‌نیگال كه‌ وڵاتى خۆمه‌".

ئه‌م وه‌ڵامه‌ى مانێ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ بۆچى مۆبایله‌كه‌ى شكاوه‌ و نایگۆڕێت، هه‌موو جیهانى شۆك كرد و له‌ زۆرینه‌ى سایته‌ جیهانییه‌كان قسه‌كانى وه‌كو خۆى بڵاوكرانه‌وه‌.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure