تیپی داڵاس مافرێكس سپۆنسەرێكی نوێی دەبێت

وەرزشەکانی دیکە :: 17/01/2020‌ :: 144‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


لاپەرەی  فەرمی تیپی داڵاس مافریكسی ئەمریكی لە تۆپی باسكە  كە لەم وەرزدا ئاستێكی باش پێشكەش دەكات ،بە هۆی ئەستێرەی لاوی  تیپی ریاڵ مەدرید پێشوو ( لۆكا دۆنسیچ ) ،  لە پێگەی كۆمەڵایەتی ( تویتەر ) بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاو كردەوە تیایدا رایگەیاند كە گرێبەستێكی  هاوبەشی  كە بۆ ماوەی چەند ساڵێكە  لەگەڵ كۆمپانیای  (Chime) تایبەت بە خزمەت گوزاریییە بانكیەكان  لە ئەمریكا واژوو كردووە.

 ناوی كۆمپانیای سپۆنسەر  لە پێشەوەی درێسی تیپەكە لە لای شانی راستدا دادەنرێت لە سەرجەم چوار درێسە فەرمیەكەی تیپەكە  لە میانەی ركابەرییەكانی خولی باسكەی ئەمریكا بۆ یاریزانانی پیشەگەر (nba).


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure