دەست لە كاركێشانەوەی بە كۆمەڵی یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئەنجام دەدرێت

ناوخۆیی :: 17/01/2020‌ :: 180‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، حسین کەرکوکی

سەرچاوە وەرزشیە عێراقیەکان ئاشكرایان كرد كە كۆبونەوەی هەولێر كە ئەمرۆ بەرێوەچوو، ئەنجامەكەی رێكەوتن بوو  لە سەر پیێشكەشكردنی ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بە دەست لە كار كێشانەوەی بە كۆمەڵیان لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی عەدنان دەرجال لەو سكاڵایانەی کە لە دژی ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی تۆماری كردبوون .


سەرچاوەكان دەڵێن  عەباس علێوی سەرۆكی لیژنەی لاوان و وەرزش لە پەرلەمانی عێراق دەستەبەری دەست لە كار كێشانەوەی ئەندامی یەكێتی تۆپی پێ بوو لە بەرامبەر داخستنی سەرجەم كەیسەكان .
 ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە دەرجال  مەرجی دەست لە کاركێشانەوەی سەرجەم ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێ دانا بوو ، لە بەرامبەر بەڵێننامەیەكی دەستی  زامنی دەستبەرداربوونە  لە كەیسەكان پاش پەسەندكردنی فیفا بۆ دەست لەكار كێشانەوەكان .

چاوەڕوان دەكرێت لیژنەیەكی كاتی پێكبهێنرێت بۆ بەریوەبردنی یەكێتی تۆپی پێ تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ بۆ هەڵبژاردنی مەكتەبی تەنفیزی نوێ .
جێ باسە پێشتر دەرجال ئەو كەیسانەی بردبووە  كە لە سەر ژمارەیەك لە ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێ  لە دادگاكانی عێراق تۆماریکردبوو ، بریاریدان  لەو كەیسەی لە دادگای كاس تۆمار كراوە دواخرا تا شوباتی داهاتوو .


ئەمەو كۆبونەوەیەك لە شاری هەولێر ئەنجامدرا ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێ لەگەڵ عەدنان دەرجال كۆكردبووە بە ئامادە بوونی وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق و سەرۆكی لیژنەی لاوان و وەرزشی  پەرلەمانی عێراق  لەگەڵ ڕاوێژكاری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ كاروباری وەرزش کە رۆژانی پێنج شەممە و هەینی بەرێوەچوو .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure